كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كان ناتوانن ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 955‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی هێزی كێشكردنەوە بە ئاسانی دەتوانن بەرزببنەوە كاتێك کە له‌ بۆشایی ئاسماندان، ده‌شتوانن به‌ دڵی خۆیان پێبكه‌نن، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر زه‌وی توانای گریانیان نییە.

 

كریس هاردفیڵد، كه‌شتیوانی ئاسمانی كه‌نه‌دی كاتێك له‌ بۆشایی ئاسماندایه‌ له‌ ناو كه‌شتییه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: "ئایا ده‌توانیت له‌ بۆشایی ئاسماندا بگریت؟"، كریس له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "نه‌خێر، چونكه‌ هێزی كێشكردن نییه‌ بۆیه‌ فرمێسكه‌كان ناكه‌ونه‌ خواره‌وه‌ به‌ڵكو له‌به‌رده‌م چاوه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه‌ و شێوه‌ی تۆپێك وه‌رده‌گرن".

 

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ بۆشایی ئاسماندا بگری و فرمێسكه‌كانی نه‌سڕێت ئه‌وا فرمێسکەکان له‌به‌رده‌م چاویدا كۆده‌بنه‌وه‌ و زۆرجاریش چاوه‌كانی ده‌كزێننه‌وه‌، بۆیه‌ كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كان ناتوانن لە بۆشایی ئاسماندا بە ئاسانی و وەک سەر زەوی بگرین. 
و:كێوان

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure