سناپچات گوومانی سیخوری لێدەکرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 697‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژمارەیەک لە کارمەندانى ئەپلیکەیشنى سناپچات رووبەڕووى لێپرسینەوەى یاسایی دەبنەوە بە تۆمەتى سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر بەکارهێنەرانى ئەو ئەپلیکەیشنە.

لەو بارەیەوە رۆژنامەى (زە سەن)ى بڕیتانى نوسیویەتى: "لەناو ئەو ئەپلیکەیشنە تایبەتمەندییەک هەیە بەناوى SnapLion کە لە بنەڕەتدا دیزاینکراوە بۆ تۆمارکردنى زانیارى لەسەر بەکارهێنەر، بەڵام ئەو کارمەندانە ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە و لەو رێگایەوە زانیاریان کۆکردۆتەوە و لەبەرژەوەندى خۆیان بەکاریان هێناوە بۆ بەدەستهێنانى بڕە پارەیەک، لەوانەش دەستنیشانکردنى شوێنى بەکارهێنەر و بینینى وێنە پارێزراوەکان و ژمارەى مۆبایل و ناونیشان و ئیمەیڵەکان.

لەوبارەیەوە کۆمپانیاى سناپچات وتى: "ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان زۆر ورد نین، بەڵام ئەو کێشەیە زۆر مەترسیدارە و پێویستە زانیارییە تایبەتمەندەکانى بەکارهێنەر بپارێزرێن، بەپێچەوانەوە هەر کارمەندێک لەو یاسایە لابدات تووشى لێپرسینەوەى یاسایی دەبێت و تووندرترین سزا دەدرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure