17 رۆژ لەناو دارستانێکدا ونبوو كه‌ دۆزیانه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌بوو

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3659‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گروپێکى فریاکەوتن لە ویلایەتى هاواى لە ئەمریکا، توانییان ژنە مامۆستایەکى یۆگا رزگاربکەن، کە ماوەى 17 رۆژە لە دارستانێکدا ونبوو و تەنها ئاوى کانى و گژوگیاى خواردووە تا لە ژیاندا بمێنێتەوە.


ئەو ژنە ناوى (ئەماندا ئیلەرە) و تەمەنى 35 ساڵە، ویستویەتى گەشتێک بکات بۆ دارستانەکانى ماکاواو لە دورگەى ماوى کە سەر بە ویلایەتى هاواى ئەمریکایە، ناوبراو دواى ئەوەى لەو دارستانەدا دەسوڕێتەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە لاى ئۆتۆمبێلەکەى، بەڵام بەئاڕاستەیەکى هەڵەدا دەڕوات و وندەبێت.

هاوڕێکانى ئەماندا لە فەیسبوک رێکلامێک دەکەن بۆ دۆزینەوەى و دەنوسن "هەرکەسێک بیدۆزێتەوە 50 هەزار دۆلار وەردەگرێت".

لە ئەنجامدا گروپێکى فریاکەوتن بە هیلیکۆپتەر دەیدۆزنەوە و کاتێک دەگەنە فریاى، دەبینن کە پێیەکى شکاوە و ئەژنویەکى بریندارە و تووشى بەدخۆراکى بووە و تیشکى خۆریش روخسارى سووتاندووە، لەکۆتاییدا دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا تەندروستى باشە و گەڕاوتەوە ناو کەسوکارى خۆى.

و: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure