ژنەکەى لەبیرى چوو فەیسبوکەکەى دابخات بزانە چى روویدا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 15649‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

رۆژنامەى میرەرى بریتانى ئاشکرایکرد، کە تەکنەلۆجیا سوودێکى دیکەى هەیە ئەوەیش ئاشکراکردنى ناپاکى هاوسەرگیرییە لە رێگاى فەیسبوکەوە وەکو لەم چیرۆکەدا هاتووە


پیاوێکى ئەمریکى بەناوى سایس میجۆ دواى تێپەڕبوونى 8 ساڵ بەسەر هاوسەرگیریکردنى بۆى دەردەکەوێت کە جیسیکاى خێزانى ماوەى یەک ساڵە ناپاکى لەگەڵ دەکات، ئەمەش دواى ئەوە دێت، کە ژنەکەى لەبیرى دەچێت ئەژمارى فەیسبوکەکەى دابخات و بەکراوەیی بەجێی دەهێڵێت.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، ئەو ژن و مێردە بە درێژایی 8 ساڵى رابردوو ژیانێکى خۆشیان بەسەر بردووە و چەند منداڵێکیان هەبووە.

لەوبارەیەوە میجۆ وتى: ماوەیەک بوو ژنەکەم تا درەنگانى شەو نەدەهاتەوە بۆ ماڵ، هەستم کرد کە شتێکم لێدەشارێتەوە، تا رۆژێکیان لەبیرى چوو ئەژمارى فەیسبوکەکەى دابخات و منیش دواى ئەوەى تەماشام کرد، بۆم دەرکەوت کە لەگەڵ کەسێکیى دیکەدا بۆماوەى ساڵێکە پەیوەندى هەیە و ناپاکیم لەگەڵدا دەکات، بۆیە کەوتمە چاودێریکردنى و هەردووکیانم لە شوێنێکدا بینی و لەئێستادا خەریکى مامەڵەى جیابوونەوەین.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure