منداڵەکەتان بیرماوە کە بێ پێست لە دایک بوو بزانە ئێستا چى لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: 26/05/2019‌ :: 6109‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کایدن جیک شاتووک ئەو منداڵەیە کە لە بەروارى( 24ى تشرینى دووەمى 2018 )بە بێ پێست لە نەخۆشخانەى نۆتینگهام لە بریتانیا لەدایک بوو و بەمنداڵە موعجیزەکە ناوبانگی دەرکرد.


بەپێی رۆژنامەى( دەیلى مەیل) ى بریتانى باوکى ئەو منداڵە ناوى( جاک شاتووکە) و دایکیشى ناوى( جیسیکا کیلبەرە) و دانیشتووى شارى وارۆیکشایەرن، کاتێک ئەو منداڵە موعجیزەیە لەدایک بوو، تەمەنى دایک و باوکی تەنها 19 ساڵ بووە.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، کاتێک ئەو منداڵە بە بێ پێست لەدایک بووە، پەرستارەکان زۆر نیگەران بوون و سەرەتا وایانزانى کە ئەو منداڵە تووشى نەخۆشى بووە، بۆیە پێستى نییە و تەنها وەک پارچە گۆشتێکى سوور دەردەکەوت، تەنانەت کێشى تەنها 1,2 کغم بووە بۆیە دایک و باوکى نەیانتوانیووە بۆ ماوەى 10 رۆژ منداڵەکەیان لە باوەش بگرن.

دواى تێپەڕبوونى شەش هەفتە پێستى منداڵەکەیان کەوتە گەشەکردن و لە ئێستادا تەمەنى ئەو منداڵەبووە بە 6 مانگ و تەندروستى باشە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure