كوڕێكى 28 ساڵ له‌ شه‌وى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا كۆچى دوایى كرد، هۆكاره‌كه‌ى چییه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8631‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
كوڕێكى ته‌مه‌ن 28 ساڵى بریتانى له‌ شه‌وى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا له‌ مانگى هه‌نگوینى ده‌كه‌وێته‌ ناو مه‌له‌وانگه‌یه‌كه‌وه‌ و ده‌خنكێت.

به‌پێى سایتى میره‌رى بریتانى كێیران بڵایكڵیج له‌ ساڵى 2014وه‌ چووه‌ته‌ ئوستوراڵیا و له‌وێ ژیاوه‌، رۆژى هه‌ینى 24ى ئایارى 2019 كێیران هاوسه‌رگیرى كردووه‌ و بۆ مانگى هه‌نگوینییه‌كه‌ى چووه‌ بۆ كه‌مبۆدیا، له‌ شه‌وى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا لاى مه‌له‌وانگه‌ى هۆتێله‌كه‌وه‌ پیاسه‌ى كردووه‌ و نامه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ئاڵوگۆڕ كردووه‌، ئاگاى لێنه‌بووه‌ قاچى ترازاوه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ناو مه‌له‌وانگه‌كه‌وه‌ و خنكاوه‌.

دواى ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پۆلیس له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و شیكارى بۆ ته‌رمه‌كه‌ى كراوه‌ هیچ هۆكارێكى روون بۆ مردنه‌كه‌ى ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت سه‌رى كه‌مێك ئازارى پێگه‌یشتووه‌ و په‌ڵه‌یه‌كى بچوكى پێوه‌بووه‌ و بڕێكیش مه‌ى خواردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پۆلیس پێیوایه‌ كه‌س له‌پشت كوشتنى كێیرانه‌وه‌ نییه‌ و له‌وانه‌یه‌ كاتێك قاچى ترازاوه‌ سه‌رى زه‌برێكى به‌ركه‌وتبێت و بێهۆش بووبێت و كاتێک كه‌وتووه‌ته‌ ناو مه‌له‌وانگه‌كه‌وه‌ به‌ بێهۆشى خنكاوه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure