نوێترین دەرکەوتنی سیلڤستەر ستالۆن لە ڤیستیڤاڵی کان لەگەڵ کچەکەی

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3165‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


رۆژی هەینی لە هۆڵی گراند لومێر لە ڤیستیڤاڵی کان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەکتەری ناودار سیلڤستەر ستالۆن.

 
ستالۆن لەگەڵ جینیفەر فلافین-ی هاوسەری و کچە ناوەنجیەکەی رۆز ستالۆنی تەمەن 20 ساڵ لەسەر فەرشی سور لە خولی 72ی ڤیستیڤاڵی کان ئامادەبوو.


لە ئاهەنگەکەدا چەند دیمەنێکی فیلمی (ڕامبۆ5) نمایشکررا کە وابڕیارە لەم ماوەیەی دوایدا پەخش بکرێت.


هەریەکە لە ماسیۆ سیرۆلینک وسیلفستەر ستالۆن سینارۆی بەشی پێنجی فیلمی ڕامبۆیان نوسیوە و ئەدریان جرۆنبرگ کاری دەرهێنانی فیلمەکەی کردووە و دووبارە سیلفستەر ستالۆن رۆڵی شەڕکەرە بەناوبانگەکە دەبینێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure