پاش 14 ساڵ بێهۆشی شتێکی سەیر بەسەر شازادە نوستووەکەدا دێت

هەمەڕەنگ :: 26/05/2019‌ :: 48719‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


شازادە ریما بنت تەلال خوشکی شازادە و ملیاردیری سعودی وەلید بن تەلال ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا شازادە نوستووەکە سەری لە لای راستەوە دەجوڵێنێت بۆ چەپ و بە پێچەوانەوە، ئەم ڤیدیۆیەش هیوای زیندووبوونەوەی شازادە نوستووەکە دەگەڕێنیتەوە لەو غەیبووبەیەی ماوەی 14 ساڵە بەردەوامە.

 
شایەنی ئاماژەکردنە ساڵی 2005 شازادە بن خالد توشی رووداوی هاتوچۆبوو و لەو کاتەوە لە غەیبووبەدایە و ساڵی 2017 باوکی ئاشکرایکرد کاتی رووداوەکە تیمێکی پزیشکی ئەمریکی و ئیسپانی نەشتەرگەریان بۆ وەستاندنی خوێنبەربوونەکەی سەری ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا هۆشی نەهاتووەتەوە.

کاتێک لەباوکی شازادە نوستووەکەیان پرسی بۆچی سورە لە هێشتنەوەی کوڕەکە لە ژێر ئامێرە پزیشکیەکاندا سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە دە ساڵ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕبووە لەوەڵامدا وتی :"ئەگەر خودا بیویستایەلە ڕووداوەکەدا دەمرد، بەڵام ئەم هەموو ساڵە هێشتوویەتیەوە و لەتوانایدایە چارەسەری بکات".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure