چەند وێنەیەکی جەنگی جیهانی دووەم بە شێوەی ڕەنگاو ڕەنگ بڵاودەکرێتەوە

هەمەڕەنگ :: 25/05/2019‌ :: 788‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌م دوایه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ له‌ هێرشه‌ قورسه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ر بریتانیا بڵاودەبێتەوە کە ناسراو به‌ بلیتس كه‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی خایاد و له‌ ساڵی 1940 تا 1941 درێژه‌ی کێشا.


ئه‌و وێنانه‌ له‌وكاته‌دا به‌ شێوه‌ی ڕه‌ش و سپی تۆماركراون، به‌ڵام له‌م دوایانەدا چاک کراون و توانراوە وێنە ڕەش و سپیەکان ڕەنگا و ڕەنگ بکرێت، بلیتس یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا  به‌ 3 هه‌زار فرۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر، بۆ سه‌ر له‌نده‌ن و چه‌ند شاری دیكه‌ی بریتانیا له‌ كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهان ئەنجامدرا كه‌ 57 ڕۆژی خایاند، له‌و جه‌نگه‌دا یه‌ك ملیۆن خانوو له‌ ناوچوون و 40 هه‌زار كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستدا.

وەرگێران: ئازوو محەمەد 
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure