لە چ پلەیەکی گەرمیدا کوڕان و کچان بەباشی وەڵامى پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەدەنەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 418‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى ئەڵمانى نوێ دەرکەوتووە، کچان لەکاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانیان لەناو ژوورى گەرمدا، ئەنجامى باش بەدەستدەهێنن، بەڵام کوڕان بە پێچەوانەوە، لە ژوورى ساردا ئەنجامى باش بەدەستدەهێنن.

 
لەوبارەیەوە زانایان تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 542 خوێندرکارى کوڕ و کچ ئەنجامدا، کە لە زانکۆکانى بەرلین هەڵبژێردرابوون، پاشان دابەشکرانە سەر 24 گروپ کە پێک هاتبوون لە 23 بۆ 24 خوێندکار لەهەر ژوورێکدا.

تاقیکردنەوەکەش لە دوو جۆرى کەشوهەودا ئەنجامدرا، یەکەمیان لە ژێر پلەى گەرمى 16.19 پلەى سەدى، ئەوى دیکەشیان 32.57 پلەى سەدى، تاقیکردنەوەکەش لە بوارى ژمێریارى لۆژیک و ئاخاوتندا ئەنجامدرا.

لەئەنجامى ئەو تاقیکردنەوەیەدا دەرکەوتووە، کە کچان لە ناو ژوورە گەرمەکاندا زۆر بە لێهاتوویی ئەنجامى باش بەدەستهێناوە، بەڵام کوڕان بە پێچەوانەوە لە ژوورە ساردەکاندا ئەنجامى باشیان بەدەستهێناوە.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure