خانمە هونەرمەندێک هەواڵی دووگیانییەکەی ئاشکرادەکات

هەمەڕەنگ :: 26/05/2019‌ :: 6875‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خانمە هونەرمەندی مەغریبی سەلما ڕەشید هەواڵی دووگیانییەکەی لەڕێگەی ئینستگرامەوە ئاشکراکرد و لەمانگی چوارەمی سکپڕیدایە.

 
سەلما وێنەی خۆی بە عەزیەکی سپیەوە بڵاوکردەوە و داوای لە هەوادارانی کرد دوعای خێری بۆ بکەن، هەروەها وێنەی سۆنەری منداڵەکەی بڵاوکردەوە بەبی ئەوەی ڕەگەزی کۆرپەکەی ئاشکرا بکات.

 

شایەنی ئاماژەکردنە سەلما ڕەشید ژیانی تایبەتی خۆی لەمیدیاکان دەشارێتەوە و ساڵی پێشوو بەبێ ئەوەی ناوی هاوسەرەکەی ئاشکرابکات هەواڵی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردەوە و هیچ وێنەیەکی هاوسەرگیرییەکەی بڵاونەکردەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure