دینا لەگەڵ خانمە هونەرمەندێک دەردەکەوێت کەماوەیەکی زۆرە دوورکەوتووەتەوە

هەمەڕەنگ :: 24/05/2019‌ :: 7442‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
كچه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد دینا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام وێنەی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵات "شەهێن تاڵەبانی" بڵاوکردوەتەوە.

هونەرمەند دینا وێنەکەی بڵاوکردوەتەوە و لەسەری نوسیوە "لەگەڵ خاتوو شەهێن تاڵەبانی".

له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌شى وێنه‌كه‌ بووه‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌واداره‌كانى ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ دینا له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ به‌ زانینى ئه‌و راستییه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد شه‌هێن تاڵه‌بانى له‌ شاشه‌كان دوركه‌وتووه‌ته‌وه‌.
 
دینا یه‌كێكه‌ له‌ خوێندكاره‌كانى ئاوازدانه‌رى كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر، لەچەندین کاری هونەری جۆراوجۆری ناوبانگی دەرکردوە و کارەکانی جێگەی خۆیان لەدڵی بینەردا کردوەتەوە بەتایبەتیش گۆرانی" دەست و دەسماڵ" کە لەماوەیەکی زۆر کەمدا بینەرێکی زۆری هەبوو.
 

ئامادەکردنی: پەری

پ: ئا.ح

 

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure