دیاری قەرەداغی پرۆژە نوێیەکانی بۆ دواڕۆژ ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: 24/05/2019‌ :: 724‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

هونەرمەندی دیاری کورد، دیاری قەرەداغی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند نوێترین کلیپی لەیەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاودەکاتەوە.

 

پێنجشەممە، 23ی ئایار لە میانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی شەوانی دواڕۆژ، کە راستەوخۆ لەرادیۆی دواڕۆژ پێشکەشکرا رایگەیاند:  چەند مانگێک لەمەوبەر کاری وێنەگرتنی بۆ گۆرانی( گەر تۆ نەبیت)، کردووە و لەئێستادا کارەکانی تەواو بووە.

 

باسی لەوەشکرد: گۆرانییەکە لەساڵی 2003، وتراوە، لەسەر پێشنیاری هاوڕێیەکی کاری کلیپی بۆ کراوە و لەیەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاویدەکاتەوە.

 

دیاری قەرەداغی ئاشکراشی کرد: دوای ئەزمونێک لە کاری هونەری گەیشتوم بەو ئەنجامەی کاری دروستکردنی ئەلبوم گونجاو نییە، بەهۆی نەبوونی سیاسەتی کلتووری لەم وڵاتەدا.

 

سەبارەت بە پرۆژەی هونەرمەند بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت، دیاری قەرەداغی لە شەوانی دواڕۆژدا رایگەیاند: گرنگی کۆنسێرت لەوەدایە کارێک بکەیت نەکرابێت و کەشوهەوایەکی تایبەت دروست بکەیت، بەڵام هێندەی سەرنجی ئەم کۆنسێرتانەی ئێستا دەدەم، خەڵکەکە هێندەی خەریکی سناپ چات و مۆبایلەکانیانن هێندە گوێ لە گۆرانییەکە ناگرن، بە بۆچوونی من حەقە ناوی بگۆڕن بە" ئێوارە گردبوونەوە بۆ سناپ یان بۆ وێنەگرتن".

 

ئاشکراشی کرد: بەداخەوە لە ئێستادا نە گۆرانییەکانمان ئەوانەن کە لەزەتێکی رۆحیمان پێ بدەن، نە ئامادەبووەکانیش تاقەتی گوێگرتنیان هەیە لە کۆنسێرتەکاندا، بۆیە هیوادارم لە ئایندەدا بە مانای کەلیمە کۆنسێرت بۆ هەوادارەکانمان بکەین و ئەوانیش گوێمان لێبگرن.

پ:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: پەری

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure