مرۆڤ ده‌توانێت وزه‌ له‌ كه‌سانی تره‌وه‌ وه‌ربگرێت

هەمەڕەنگ :: 25/05/2019‌ :: 386‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژیان

دواڕۆژ
وزه‌ ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ مرۆڤ یان زۆر لێی به‌ئاگایه‌ یان به‌ته‌واوه‌تی نادیده‌ی گرتووه‌. هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ جۆره‌ وزه‌یه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و وزه‌كه‌ به‌پێی كات و بارودۆخ ده‌گۆڕێت.

ئایا تۆ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بوویت كه‌ هه‌ستت كردبێت به‌هۆیه‌وه‌ ناڕه‌حه‌ت بوویت؟، هۆكاره‌كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌سه‌كه‌ وزه‌یه‌كی نه‌رێنی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. زۆرجار مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكدایه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌سته‌كانیدا دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییه‌ بزانێت.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ زانكۆی بیلفێڵدی ئه‌ڵمانی ده‌ریخست كه‌ رووه‌ك زۆرجار وزه‌ له‌ رووه‌كی تره‌وه‌ وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه‌ش وایكرد دكتۆر و چاره‌سه‌ر كارێك به‌ناوی ئۆلیڤیا بادرلی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مرۆڤدا تاقی بكاته‌وه‌. 

بادرلی گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ له‌شی مرۆڤ وه‌كو ئیسفه‌نج وایه‌ و وزه‌ی له‌ كه‌سانی به‌رامبه‌ره‌وه‌ هه‌ڵده‌مژێت. ئه‌م وزه‌یه‌ی له‌ چوارده‌وره‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر وزه‌ی خانه‌كان ده‌بێت و راده‌ی كۆرتیزۆڵ و به‌رهه‌مهێنانی ده‌گۆڕێت و به‌پێی ئه‌و جۆره‌ هه‌سته‌ی دروست ده‌بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كان داده‌نێت.

ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌ ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی مرۆڤ ئاگاداری كاریگه‌ریی ئه‌م وزه‌یه‌ نییه‌ و نازانێت چۆن سوود له‌ گۆڕینه‌وه‌ی وزه‌كان وه‌ربگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك وزه‌یه‌ك ببه‌خشێته‌ كه‌سێكی تر، ئه‌وه‌نده‌ به‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌ خه‌ڵك به‌ كارێكی نائاسایی یان سه‌روو ئاسایی ناوی ده‌به‌ن.

و: س ر
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure