ماوەی 46 ساڵ بە هەڵە لە زیندان بوو کە بەربوو چییان پێوت؟

هەمەڕەنگ :: 23/05/2019‌ :: 4133‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی مشیگانی ئەمریکا بڕی یەک ملیۆن و نیو دۆلار دەدەن بە ڕیچارد فلیپ کە ماوەی 46 ساڵە لە زیندادا بە هەڵە دەستگیرکراوە. 


تەلەفیزیۆنی "CBS News "ی ئەمریکی لە درێژەی ئەم ڕوداوەدا باس لەوە دەکات کە ڕیچارد لەساڵی 1971 بەتۆمەتی کوشتنی دوو کەس سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا دەسەپێنرێت، بەڵام دوای 46 ساڵ لەو تاوانە دەردەکەوێت کە ڕیچارد بێتاوان بووە و تەنیا لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا لەو شوێنە ئامادەبووە و هیچ تاوانێکی نەکردووە، بۆیە بڕیاری ئازادکردنی دەدرێت، بۆیە داواکاری گشتی مشیگان بە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار قەرەبووی ڕیچارد دەکاتەوە. 

ڕیچارد پاش ئازادبوونی دەڵێت: من هەرگیز خۆم بە تاوانبار نەزانیووە بۆیە زیندانم وەک ناو ماڵی خۆم بەسەر برد، لەکاتی هاتنە دەرەوەی لە زیندان بەرێوبەری زیندانەکەی دەڵێت:"داوای لێبوردن دەکەین کە 46 ساڵ بە هەڵە لای ئێمە زیندان بویت".

و: سۆران نورەدین

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure