بڕیتانیا گوێچکە پاکەرەوە و قەسەبی پلاستیکی قەدەغە دەکات

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 467‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

رۆژی چوارشەمە مایکل جۆف وەزیری ژینگەی بڕیتانیا ئاشکرایکرد: لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 وە بڕیتانیا بەتەواوەتی گوێچکە پاکەرەوە و قەسەب قەدەغە دەکات.

لە بڵاوکراوەیەکدا جۆف وتی: "زۆر جار ئەم کەرەستانە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەکاردێت، بەڵام پێویستی بە سەدان ساڵە بۆ شیبوونەوە و لەناو دەریا و زەریاکاندا کۆتایی دێت و زیان بە بوونەوەرە دەریاییەکان دەگەیەنێت".

تەنیا لە ئینگلتەرا ساڵانە 4.7 ملیار قەسەبی پلاستیکی و 1.8 چیلکەی پلاستیکی گوێچکە پاکەرەوە بەکاردەهێنرێت.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا حكومەتی بڕیتانیا گفتوگۆیان لە پڕۆژە یاسای دانانی باج کرد بۆ ئەو قتووە پلاستیکیانەی بەڕیژەی 30% تونای دووبارە بەکارهێنانەوەی نیە و لە مانگی نیسانی ساڵی 2022ەوە وە پەیڕەوی دەکرێت.

و: هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure