لەمەودوا ئەمریکا لەجیاتی ناشتن شتێکی سەیر لە لاشەی مردووەکان دەکات!

هەمەڕەنگ :: 24/05/2019‌ :: 2097‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


واشنگتۆن یەکەم ویلایەتی ئەمریکیە کە ڕێگە دەدات لەجیاتی ناشتن یان سوتاندن تەرمی خەڵکی مردوو بگۆڕدرێت بۆ پەین.

 
دادوەر گای ئنسلی ئەو پرۆژە یاسایەی واژۆکرد کە ڕێگە بە چەند شوینێکی ڕێگەپێدراو دەدات لاشەی خەڵکی مردوو بگۆڕێت بۆ پەینی ئەندامی سروشتی و لەگەڵ چەند ماددەیەکی دیکەی وەک وردە تەڵاش و پوش تێکەڵ دەکرێت و وەک پەین بەکاردەهێنرێت.


هەروەها لە واشنتۆن چەندین گۆڕستانی سەوز هەیە کە ڕێگە بە ناشتنی خەڵک دەدات بەبێ تابووت یان کێلی قەبر.


کاتینا سپید دانەر و بەڕێوبەری کۆمپانیای (ریکۆمبۆز) و دەڵێت"خزمەتگوزاریەکەمان پاشماوەی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ پەین، تاوەکو پاش مردنمان هەل بۆ ژیانێکی نوێ بڕەخسێنین".


ساڵی 2018 ئەم بیرۆکەیە بەسەر 6 کەسی توشبوو بە نەخۆشی مەترسیدار تاقیکرایەوە کە خۆبەخشانە تەرمەکانیان بۆ توێژینەوەکە بەخشیبوو، لەئەنجامدا دەرکەوت خۆڵێکی بێ بۆن و بەپین پێکدێت و پەیڕەوی هەموو پێوەرەکانی سەلامەت دەکات.

وەرگیڕان:هیڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure