ببینه‌ نور و ده‌ستگیرانه‌كه‌ى له‌ ره‌مه‌زاندان له‌كوێ ده‌ركه‌وتن؟

دراما و سینەما :: 23/05/2019‌ :: 14901‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


نوسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا چه‌ند وێنه‌یه‌كى نور و ده‌ستگیرانه‌كه‌ى مه‌سعود ئۆزێل-یان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیاوه‌ بانگهێشتى ئێواره‌ خوانێك كرابوون.


پێشتر ئه‌ردۆغان له‌ مه‌راسیمی ماره‌بڕینى مه‌سعود و ئامینه‌دا، به‌شدارى كرد و بڕیاریشه‌ له‌ مه‌راسیمى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا به‌هه‌مانشێوه‌ به‌شدارى بكات، هه‌ربۆیه‌ په‌یوه‌ندى نێوانیان بووه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوێك كه‌ هاوپێچ له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك كۆمارى توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێواره‌خوانه‌كه‌ له‌ كۆشى (دۆڵمه‌ باخچه‌) به‌ڕێوه‌چووه‌.

دا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure