ئه‌و كچه‌ى به‌بێ سه‌رپۆش له‌ ئێران گۆرانى وت كێیه‌ و دواتر چى به‌رامبه‌ر كرا؟

هەمەڕەنگ :: 23/05/2019‌ :: 2234‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دواى ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ڤیدیۆى كچێكى ئێرانى بڵاوكرایه‌وه‌ تیایدا به‌بێ سه‌رپۆش له‌ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا گۆرانى ده‌ڵێت، بانگهێشتى به‌رده‌م دادگا كرا.


ئه‌و كچه‌ ناوى نیگار موعه‌زه‌مه‌ و گۆرانیبێژه‌ و ئه‌و شوێنه‌ى ڤیدیۆكه‌ى لێ تۆماركراوه‌ گوندى ئه‌بیانه‌یه‌ له‌شارى نه‌ته‌نز سه‌ربه‌ پارێزگاى ئه‌سفه‌هان، وه‌كو له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت به‌بێ سه‌رپۆش گۆرانى بۆ خه‌ڵكى گونده‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ چوارده‌وریان داوه‌ و چه‌پڵه‌ى بۆلێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ گۆرانى وتن به‌وشێوه‌یه‌ و سه‌رپۆش نه‌كردن بۆ كچان و ژنان له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌یه‌.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 22ى ئایارى 2019 ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى پارێزگاى نه‌ته‌نز فه‌رمانى دا نیگار ئاماده‌ى دادگا بێت و بانگهێشتنامه‌ى دادوه‌رى پێگه‌یشت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure