نامۆترین وه‌سێتنامه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان

هەمەڕەنگ :: 23/05/2019‌ :: 866‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان ته‌نیا ژیانیان نامۆ و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌شێكیان له‌ مردن و دوای مردنیشدا جیاواز بوون و وه‌سێتنامه‌ی سه‌یریان بۆ دوای خۆیان به‌جێ هێشتووه‌.


ژنه‌ خاوه‌نكاری به‌ناوبانگ لیۆنا هێڵمسلی وه‌سێتی كرد 10 ملیۆن دۆلار له‌ میراته‌كه‌ی بدرێت به‌ براكه‌ی، 5 ملیۆن به‌ كوڕه‌زاكانی، به‌ڵام 12 ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌گه‌كه‌ی دانا.

ویلیام شكسپیری نووسه‌ری ئه‌فسانه‌یی له‌ وه‌سێتنامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "دووه‌م باشترین جێگه‌ی نووستن" بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی. به‌ڵێ، باشترین نا، به‌ڵكو دووه‌م باشترین.

چارڵس دیكنزی نووسه‌ری به‌ناوبانگ پێشبینی نه‌ده‌كرد ئه‌و ناوبانگه‌ی ئێستا په‌یدا بكات و داوای كردووه‌ هیچ مه‌زار و یادگه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كرێت.

هاری هودینی كه‌ جادووگه‌رێكی به‌ناوبانگه‌ داوایكردووه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ ساڵڕۆژی مردنه‌كه‌یدا جادووگه‌ران كۆببنه‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆحیدا دروست بكه‌ن.

ناپلیۆن داوای كردووه‌ دوای مردن سه‌ری بتاشرێت و قژی به‌سه‌ر هاوڕێكانیدا دابه‌ش بكرێت.

جین رۆدنبێری كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری (ستار ترێك) بوو داوایكرد خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی بنێردرێت بۆ بۆشایی ئاسمان و له‌ ساڵی 1997 ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام درا.

مارلین مۆنرۆ پاره‌كانی بۆ زڕ خوشكه‌كه‌ی و سكرتێره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی به‌جێ هێشت، به‌ڵام جلوبه‌رگه‌كانی بۆ راهێنه‌ری ئه‌كته‌رییه‌كه‌ی به‌جێهێشت كه‌ ناوی لی ستراسبێرگ بوو.

جۆن بی كێڵی كه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاڵتووی ئۆلۆمپی بوو له‌ وه‌سێته‌كه‌یدا داوای له‌ گره‌یسی كچی كرد ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ له‌ كڕینی جلوبه‌رگدا خه‌رج نه‌كات كه‌ ئیماره‌تی مۆناكۆ مایه‌پووچ بكات.

جانیس جۆپلینی ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری داوایكرد پرسه‌ی بۆ دانه‌نێن به‌ڵكو 2500 دۆلاری به‌جێ هێشت بۆ هاوڕێكانی بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وی مردنه‌كه‌ی تا به‌یانی ئاهه‌نگ بگێڕن.

ئه‌لێكسانده‌ر مه‌ككوینی داهێنه‌ری بواری جلوبه‌رگ ئه‌وه‌نده‌ی سه‌گه‌كانی خۆش ده‌ویست 75 هه‌زار دۆلاری بۆ به‌جێهێشتن.

ویلیام راندۆڵف هیرست بڕی یه‌ك دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخان كرد كه‌ بیسه‌لمێنێت مناڵی ویلیامه‌.

ده‌ستی سپرینگفیڵدی گۆرانیبێژ داوای كرد خۆراكی مناڵان و خانوویه‌كی ناو دره‌خت بۆ پشیله‌كه‌ی كه‌ ناوی نیكۆلاس بوو دابنرێت.

توپاك شه‌كور داوا ده‌كات هاوڕێكانی خۆڵه‌میشی ته‌رمه‌كه‌ی بكێشن. هاوڕێكانیشی ئه‌و كاره‌یان كرد.

ئادام یۆك داوای كرد نه‌ وێنه‌ و نه‌ مۆسیقاكانی بۆ ریكلام به‌كار نه‌هێنرێت.

میكی رومنیی ئه‌كته‌ری ناسراو هه‌رچه‌نده‌ دوای خۆی 80 هه‌زار دۆلاری به‌جێ هێشت، به‌ڵام هیچی بۆ ژن و مناڵه‌كانی دانه‌نا.

جێرمی بێنتامی فه‌یله‌سوف داوایكرد پێستی پڕ بكرێت له‌ پووش و له‌ له‌نده‌ن نمایش بكرێت.
 
جۆن بۆومان 50 هه‌زار دۆلاری بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ته‌رخان كرد كه‌ دوای مردنی بتوانن ئاگاداریی ماڵه‌كه‌ی ببن چونكه‌ پێی وابوو ژن و كچه‌كه‌ی زیندوو ده‌بنه‌وه‌.

جۆرج بێرناردشۆی نووسه‌ری به‌ناوبانگ بڕێك پاره‌ی بۆ دانانی ئه‌لفوبێیه‌كی نوێ ته‌رخان كرد. له‌ كۆتایی ئه‌و ساڵه‌ی بێرناردشۆ كۆچی دوایی كرد، ئه‌لفوبێی شۆ دانرا.

بێنجامین فرانكلین كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌د دۆلاریی چاپ كراوه‌، داوا له‌ سارای كچی ده‌كات كاڵا و خشڵی گرانبه‌ها و بێسوود نه‌كڕێت.

فرێد باوه‌ر كه‌ داهێنه‌ری قوتووی پرینگڵز بوو داوای كرد له‌ناو قوتوویه‌كی پرینگڵز دا بنێژرێت و خێزانه‌كه‌ی قبوڵیان كرد.

ئۆپرا وینفری وه‌سێتی كردووه‌ 30 ملیۆن دۆلار بۆ سه‌گه‌كانی دابنرێت.

رۆبه‌رت كارداشیان ئه‌و پارێزه‌ره‌یه‌ كه‌ خانوبه‌ره‌ی به‌ به‌های 100 ملیۆن دۆلار بۆ خێزانی كارداشیان به‌جێ هێشتووه‌.

سیمۆن كاوێڵ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی راگه‌یاندنه‌ رایگه‌یاندووه‌ هه‌موو پاره‌كه‌ی بۆ خێرخوازی داده‌نێت نه‌ك بۆ مناڵه‌كانی.

بیڵ گه‌یتس ته‌نیا 10 ملیۆن دۆلار بۆ مناڵه‌كانی به‌جێ ده‌هێڵێت و ئه‌وی تر بۆ كاری خێرخوازی داده‌نێت.

ئێڵتۆن جۆن كه‌ سامانه‌كه‌ی به‌ 200 ملیۆن دۆلار داده‌نرێت رایگه‌یاندووه‌ نابێت پاره‌ی زۆر بۆ مناڵه‌كه‌ت به‌جێ بهێڵیت چونكه‌ ژیانی تێك ده‌چێت.

و: س.ر
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure