بۆچى نینۆكى په‌نجه‌كانى ده‌ست له‌ په‌نجه‌كانى قاچ خێراتر دێنه‌وه‌؟

هەمەڕەنگ :: 22/05/2019‌ :: 576‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئه‌گه‌ر كه‌سێكیت گرنگى به‌ نینۆكه‌كانت ده‌ده‌یت ده‌بێت تیبێنى ئه‌وه‌ت كردبێت كه‌ هه‌میشه‌ نینۆكى په‌نجه‌كانى ده‌ست له‌ نینۆكى په‌نجه‌كانى قاچ خێراتر دێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانیت.


به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ سایتى science دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "نینۆكى په‌نجه‌كانى ده‌ست دوو بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ خێراتر له‌ نینۆكى په‌نجه‌كانى قاچ درێژده‌بنه‌وه‌"، ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "نینۆكى په‌نجه‌كانى ده‌ست له‌مانگێكدا تا 3.5 بۆ 4 ملیمه‌تر درێژده‌بن له‌كاتێكدا نینۆكى په‌نجه‌كانى قاچ له‌مانگێكدا 1.6 بۆ 1.8 ملیمه‌تر گه‌شه‌ ده‌كه‌ن".

خێرا درێژبوونه‌وه‌ى نینۆكى په‌نجه‌كانى ده‌ست به‌راورد به‌ قاچ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نزیكى ده‌ست له‌ دڵه‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ باشتر و خێراتر خوێنى پێده‌گات و سوڕى خوێن تیایدا چالاكتره‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گه‌شه‌ى نینۆكه‌كان خێراتر ده‌بێت، هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه‌ نینۆكى په‌نجه‌كانى ده‌ست ته‌نكتره‌ بۆیه‌ گه‌شه‌یان دوو بۆ سێ هێنده‌ خێراتره‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
  پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure