نهێنییەكی تری هۆكاری تەمەندرێژی ئاشكرا بوو

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 778‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

توێژینەوەیەكی نوێ‌ كە زانكۆی تیلبۆرك لە هۆڵەندا بەئەنجامی گەیاند سەبارەت بە هۆكاری تەمەندرێژی، چوار هەزار ژن و مێرد بەشداربوون تیایدا، راپۆرتێكی بڵاوكردەوە.
بەپێی راپۆرتەكە توێژینەوەكە سەلماندویەتی كە ئەوانەی لە هاوسەرگیرییاندا دڵخۆش بوون كەمتر هەڕەشەی مردنیان لەسەربووە.

 
پسپۆڕانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێن رازیبوونی مرۆڤ لە ژیانی هاوسەرگیری خۆی پەیوەندییەكی پتەوی هەیە بە مردنەوە، ئەمەش هیچ پەیوەندی نییە بە خەسڵەتە كۆمەڵایەتی و ئابووری و دیموگرافییەكانی مرۆڤەوە، هەروەها پەیوەندیشی نییە بە تەندروستییانەوە.

ئەم توێژینەوەیە دەڵێت پەیوەندی سۆزداری مرۆڤ نەك هەر گرەنتی ژیانێكی بەختەوەرت دەداتێ‌ بەڵكو رێگەیەكیشە بۆ زامنكردنی تەمەنێكی درێژتر.

دیارە پەیوەندییە سۆزدارییەكان وەك هەموو پەیوەندییەكانی تر قۆناغی سەختیان دێتە رێ‌، بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بتوانێت كۆنترۆڵی بەختەوەری خۆی بكات سەرەڕای ئەو گیروگرفتانەی كە دێنە رێگەی پەیوەندییەكە.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure