هونەرمەندێکی کۆمیدی جەڵتە لێی دەدات و دۆخی ناجێگیرە

دراما و سینەما :: 22/05/2019‌ :: 32097‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی میسری" محەمەد نجم" بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە دەگەیەنرێتە بەشی بوژانەوەی نەخۆشخانە و لەئێستادا تەندروستی ناجێگیرە.

شەریف محەمەد نەجم کوڕی هونەرمەندی بەناوبانگ لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردوەتەوە باوکی بارودۆخی تەندرووستی زۆر خراپە بەڕادەیەک پزیشکەکان هەموو سەردانێکیان لێقەدەغەکردوە، داوایشی کردوە کە نزای بەخێری بۆبکەن.

هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی" محەمەد نەجم" لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٤ لە سەرەتای حەفتاکاندا دەستی بەکاری هونەری کردووە، بەزۆری لەبواری شانۆدا ناوبانگی پەیداکردووە گرنگترین کارەکانی بریتین لە" عش مجانین، اعقل یا مجنون، عبدە یتحدی رامبو، اولاد دراکولا" لە چەندین کاری سینەمایشدا ڕۆڵی بینیوە و سەرکەوتوو بووە.


و: پەری

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure