فەیسبووک ئەم کارە بۆ کوڕە کوردێک دەکات

هەمەڕەنگ :: 22/05/2019‌ :: 9039‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

دوای ئاشکراکردنی پێنج هەڵەی کۆمپانیای فەیسبووک لەلایەن گەنجێکی کوردەوە کۆمپانیای ناوبراو گەنجەکە بانگێشتی لاس فیگاس دەکات لە ئەمریکا.

نیھاد میکائیل رێکانی، کە گەنجێکی شارۆچکەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی_یە لە بارەی ئاشکراکردن و چارەسەکردنی ئەو ھەڵانەی فەیسبوکەوە بۆ دواڕۆژ وتی:" لە ماوەی سێ ساڵدا (٢٠١٧، ٢٠١٨ و ٢٠١٩) سێ ھەڵەی فەیسبوک و دوو ھەڵەی ئینستگرام کە هەر سەر بە فەسیبووکە ئاشکراکرد".

وتیشی:" لەو ماوەیەدا توانینم سێ لەو ھەڵانەی تۆڕەکە چارەسەربکەم و بە ئیمەیڵێک بۆیان بنێرم و ئاگادارییان بکەمەوە".

ئاماژە بەوەشکرد:" لە ساڵی ٢٠١٨ توانیم لە رێی ئەکاونتێکەوە لینکێکی ھاککراوی فەیسبوک ئاشکرا بکەم و کومپانیاکە بەبری ٥٠٠ دولار خەڵاتیکردم و دواتر توانیم ھەڵەیەکی تریش ئاشکرا بکەم و بەبڕی ١٠٠٠ دولار خەڵاتکرام".

نیھاد وتی:" شەوی رابردوو کۆمپانیای فەیسبووک نامەیەکیان بۆم ناردووە و داوایانکردووە لە ٧\٨\٢٠١٩ لە شاری لاس فیگاس لە ئەمریکا لە ئاھەنگەکەیان بەشداربم کە لە ھەموو رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا من بانگێشتکراوم".

نیھاد میکائیل رێکانی، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵە، دانیشتووی شارۆچکەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی_یە و  خوێندکاری بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەرە لە کۆلێژی نەورۆز لە پارێزگای دھۆک.

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure