رێکخراوێک لەڕێگەی هاشتاگێکەوە داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکات

ژینگە :: 21/05/2019‌ :: 219‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف


رێکخراوێکی بواری ژینگە بۆ ساڵی دووەم داوای پاراستنی پاوان و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و داواش لەوەزارەتی ئەوقاف دەکات وتارێکی هەینی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات.


مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستی ژینگە، ئەمڕۆ (سێشەممە 21ی ئایاری2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: وەکو رێکخراوەکەمان داواکارییەک ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کەبەزووترین کات کاربکات بۆ پاراستنی پاوان ودارستانەکان، چونکە بەهۆی زۆری باران بارین لەوەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ، پوش و پاوەنێکی زۆر هەیە لەناوچە شاخاوی و دەشتاییەکاندا، هەر ئەمەش وایکردووە مەترسی کەوتنەوەی ئاگر بکرێ بەتایبەتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە.


راشیگەیاند:بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتووە، لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 100 ملیۆن دۆنم پاوان و دارستان لەھەرێمی کوردستان بەھۆی ئاگر کەوتنەوەوە سوتاون بەمەش زیانێکی زۆر گەیشتوە بەدارستانە سروشتیەکان و لەوەڕگاکان.


ئەوەشی راگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ساڵی پار کەمترین ئاگر کەوتۆتەوە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی ئومێد دەکەین ئەمساڵیش هەروا بێت.


مەعروف دەشڵێت: هەر ئەو مەترسیەیە وای لێمان کرد، بۆساڵی دووەم داوایەکی تر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف بکەین کەیەکێک لەوتارەکانی ھەینی تایبەت بکات بۆ قسەکردن لەسەر مەترسی سوتانی دارستانەکان و زیانەکانی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان تابتوانن ھاوکاری لایەنەپەیوەندارەکان بن و ڕێگری بکەن لە ئاگر کەوتنەوە.


وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە ھاشتاگێکیشمان ئامادەکردووە و دەیدەینە لایەنەپەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەو وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئەوەی ھەموان لەڕێی ئەو ھاشتاگەوە پشتیوانی بۆ ھەوڵەکان دەرببڕین. هاشتاکەکانیش بەم شێوەیە یە:-
#نابۆسوتاندنی_پاوان_و_دارستانەکان
#ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە.

ئەم داواکارییە لەکاتێکدایە، پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکان چەندین کۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەیان کردووە، بەوتەی خۆیان تەواوی هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ رێگریکردن لەئاگر کەوتنەوە.

ئەڤین

bakhtyar sharif

10:00 (7 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
رێکخراوێک لەڕێگەی هاشتاگێکەوە داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکات
دواڕۆژ، بەختیار شەریف
رێکخراوێکی بواری ژینگە بۆ ساڵی دووەم داوای پاراستنی پاوان ودارستانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و داواش لەوەزارەتی ئەوقاف دەکات وتارێکی هەینی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات.
 
مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستی ژینگە، ئەمڕۆ (سێ شەممە ۲۱ی ئایاری۲۰۱۹) بەدواڕۆژی راگەیاند "وەکو رێکخراوەکەمان داواکارییەک ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کەبەزووترین کات کاربکات بۆ پاراستنی پاوان ودارستانەکان، چونکە بەهۆی زۆری باران بارین لەوەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ، پوش و پاوەنێکی زۆر هەیە لەناوچە شاخاوی و دەشتاییەکاندا، هەر ئەمەش وایکردووە مەترسی کەوتنەوەی ئاگر بکرێ بەتایبەتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە"
راشیگەیاند "بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتووە، لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە۱۰۰ ملیۆن دۆنم پاوان و دارستان لەھەرێمی کوردستان بەھۆی ئاگر کەوتنەوەوە سوتاون بەمەش زیانێکی زۆر گەیشتوە بەدارستانە سروشتیەکان و لەوەڕگاکان"
ئەوەشی راگەیاند "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە ساڵی پار کەمترین ئاگر کەوتۆتەوە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی ئومێد دەکەین ئەمساڵیش هەروا بێت"
مەعروف دەشڵێت "هەر ئەو مەترسیەیە وای لێمان کرد، بۆساڵی دووەم داوایەکی تر ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف بکەین کەیەکێک لەوتارەکانی ھەینی تایبەت بکات بۆ قسەکردن لەسەر مەترسی سوتانی دارستانەکان و زیانەکانی و ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان تابتوانن ھاوکاری لایەنەپەیوەندارەکان بن و ڕێگری بکەن لە ئاگر کەوتنەوە"
وتیشی "بۆ ئەو مەبەستە ھاشتاگێکیشمان ئامادەکردووە و دەیدەینە لایەنەپەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەو وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئەوەی ھەموان لەڕێی ئەو ھاشتاگەوە پشتیوانی بۆ ھەوڵەکان دەرببڕین" هاشتاکەکانیش بەم شێوەیە یە:-
#نابۆسوتاندنی_پاوان_و_دارستانەکان
#ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە.
 
ئەم داواکارییە لەکاتێکدایە، پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکان چەندین کۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسەیان کردووە، بەوتەی خۆیان تەواوی هەوڵەکانیان خستۆتە گەڕ بۆ رێگریکردن لەئاگر کەوتنەوە.

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure