پێنج درۆ لەبارەی هاوسەرگیرییەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 875‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

هاوسه‌رگیری یه‌كێكه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر كه‌س بۆچوونیان له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به‌ڵام كاتێك رێژه‌ی به‌رزی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌زانیت كه‌ زۆرێك له‌و بۆچوون و قسانه‌ی له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ هه‌ن ناڕاستن.

 
لێره‌دا پێنج قسه‌ی ناڕاست له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ كه‌ زۆر كه‌س وه‌كو راستی باسیان لێوه‌ ده‌كات:

1. هه‌موو ژن و مێردێك شه‌ڕیان ده‌بێت.
ئه‌م قسه‌یه‌ ناڕاسته‌ و پێویست ناكات به‌هۆیه‌وه‌ رێگه‌ به‌ شه‌ڕ و توندوتیژی بدرێت. راستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ژن و مێردێك مشتومڕیان ده‌بێت.

2. كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت. 
ئه‌م قسه‌یه‌ش راست نییه‌ چونكه‌ هه‌ندێكجار كه‌سه‌كان پێشتر ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌كتریان ناسیوه‌ و كه‌سایه‌تیی راسته‌قینه‌ی یه‌كتریان بینیوه‌. هه‌ربۆیه‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ زۆرجار نابێته‌ هۆی ناسینی زیاتری كه‌سه‌كه‌ و هه‌ستكردن به‌ گۆڕانی كه‌سه‌كه‌.

3. كاتێك هاوسه‌رگیرییت كرد ده‌بێت مناڵ بخه‌یته‌وه‌. 
زۆرجار هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا خزم و هاوڕێیان ده‌پرسن كه‌ی مناڵتان ده‌بێت. ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه‌ نییه‌ و بڕیاری هاوسه‌ره‌كان خۆیانه‌ و مه‌رج نییه‌ حه‌ز به‌ مناڵ بكه‌ن. ژن و مێرد ناچار نین له‌به‌ر هیچ كه‌سێك مناڵ بخه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت.

4. كاتێك هاوسه‌رگیرییتان كرد ده‌بێت هه‌موو شتێك پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
پێویست ناكات ژن و مێرد له‌ هه‌موو چالاكییه‌كدا پێكه‌وه‌ هاوبه‌ش بن به‌ڵكو واباشتره‌ هه‌ردووكیان ژیانی تایبه‌تی خۆیان بمێنێت و بتوانن به‌جیا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان به‌ ته‌نیا و له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خزمه‌كانیاندا كات به‌سه‌ر ببه‌ن. 

5. راوێژ وه‌رگرتن له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ بۆ كاتی كێشه‌یه‌.
ئه‌م بۆچوونه‌ كه‌ ده‌ڵێت ژن و مێرده‌كان ته‌نیا ئه‌و كاته‌ پێویستیان به‌ چوونه‌ لای راوێژكاری هاوسه‌رگیرییه‌ كه‌ كێشه‌یان هه‌بێت، بۆچوونێكی ناڕاسته‌. ئه‌و كاته‌ی كێشه‌كه‌ دروست بووه‌ و هه‌وڵه‌كانی خۆتان شكستی هێناوه‌ دره‌نگه‌ و مه‌رج نییه‌ راوێژكاره‌كه‌ بتوانێت چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه‌. به‌ڵكو وه‌رگرتنی راوێژ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێویستتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژن و مێرد بتوانن بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان دابنێن كه‌ بتوانن له‌داهاتوودا له‌ كێشه‌ به‌دوور بن.

و: س ر
پ: پەری

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure