لە مانگی ڕەمەزاندا، پیاوان ئەم قسانە بە هاوسەرەکانتان مەڵێن

هەمەڕەنگ :: 20/05/2019‌ :: 4492‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ، سۆران نورەدین

لەگەڵ ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ژنان لە ماڵدا لەسەر شانیانە و بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاند بەهۆی بەڕۆژوبونیانەوە زیاتر ماندوو دەبن، بەڵام بەشێک لە پیاوان بەبێ گوێدانە ماندوێتی هاوسەرەکانیان هەندێک دەستەواژە بەرامبەریان بەکاردەهێنن کە دەبێتەهۆی توڕەبونی هاوسەرەکەی و تێکچوونی پەیوەندیەکەیان.



- کێشی جەستەت زیادی کردووە

ژنان ڕقیان لەو دەستەواژەیە کە لە زاری هاوسەرەکانیانەوە دەربچێت، بزانە کە ئەو بەکاری ماڵەوە و دەرەوە سەرقاڵەو دەرفەتی وەرزشکردنی نییە.

- خواردنەکە خراپە

ئەگەر خواردنەکە خوێی کەمبوو یان ڕۆنی زۆر بوو یان پێویستی دەکرد زیاتر بکوڵێت، نابێت لەبەر ئەم هۆیانە یەکسەر ئەو دەستەواژەیە بە هاوسەرەکەت بڵێیت و هەموو خواردنەکە بەخراپ وەسفبکەیت، بزانە ئەو بۆ ئامادەکردنی ئەو خواردنە ماندوبووە و خۆی هیلاک کردووە.

- بەرگەی ئەوە ناگریت کە من بەرگەی دەگرم

هەرگیز جیاوازی لە نێوان خۆت و خێزانت مەکە، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان کە ئافرەتان زیاتر ماندوو دەبن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure