ئەو هونەرمەندانەی بە نهێنی وەک جوتیار دەژین

دراما و سینەما :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3270‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ڕەنگە بیر لەوە بکەیتەوە خەڵکی بەناوبانگ تەنیا لەناو کۆشک و شاری گەورەدا دەژین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە حاڵی هەموویان نییە، بەڵکو هەندێ هونەرمەندی هۆلیود ئارەزوو بەوە دەکەن لە شوێنێکی دوور بژین.

 

لەم بابەتەی خوارەوەدا باس لەو هونەرمەندانە دەکەین کەلە کێڵگەدا دەژین.
مارک ڕۆفالۆ-ئەم ئەستێرەیەی فیلمی Avengers لە شاری نیویۆرک کێڵگەیەکی 50 دۆنمی هەیە و لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵەکەیدا دەژی.


ڕەسڵ کرۆو- لە ئوستورالیا کێڵگەیەکی 500 دۆنمی هەیە و زیاتر لە 700 مانگا بەخێو دەکات.


رێز ویزەرسپون-ئەم خانمە ئەکتەرە تاوەکو ساڵی 2012 لە کێڵگەیەکدا لەگەڵ خیزانەکەیدا ژیاوە.


زەین مالیک-ئەم گۆرانیبێژە ئاژەڵی خۆشدەوێت و لە ویلایەتی پەنسلڤێنیا کێڵگەیەکی گەورەی هەیە.


برات بێت-ئەم ئەکتەرە وتوویەتی لەو کاتەوەی لەگەڵ ئەنجلینا جولی ژنی پێشووی کێڵگەیەکیان لە فەڕەنسا کڕیوە زۆر ئارەزوو بە کاری جووتیاری دەکات.


کریس برات-جگە لە ڕۆڵبینین ئەم هونەرمەندە ئارەزوو بە بەخێوکردنی بەرخیش دەکات و لە رێگەی ئینستگرامەوە وتی"ماوەی شەش مانگە جووتیارم و بەرخ بەخێو دەکەم".


جینفەر ئەنستۆن-ئەم خانمە ئەکتەرە لە کایفۆرنیا موڵکێکی گەورەی هەیە و کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەڕی تیادایە.


جولیا رۆبێرتس-ئەم خانمە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد لە مەکسیک کێڵگەیەکی هەیە و خۆی و هاوسەر و  مناڵەکەی سەرقاڵی بەخێوکردنی پەلەوەڕ و چاندنی ڕووەکن.


نیکۆل کیدمان-نیکۆل کیدمان و هاوسەرەکەی لە ناشڤیل کێڵگەیەکی 35 دۆنمیان هەیە لەگەڵ کیڵگەیەکی 110 دۆنمی لە ئۆسترالیا.


تۆمی لی جۆنز-ساڵی 2002 لەکێڵگەیەکی 50 دۆنمی کڕی و حەوت تەوێڵەی ئاژەڵ و 48 ئەسپی هەیە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure