خانمان ئەم سیفاتانە وادەکەن پیاوان لێت ڕابکەن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4559‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەدوور لە ڕووخسار و خۆشەویستی و خێزان و وەفاداری هەندێک سیفات هەیە وادەکات پیاوان لێت ڕابکەن و بیرت لێ نەکەنەوە، وەک:
کۆنتڕۆڵکردنی گفتوگۆ و قسەبڕین بە خەڵکی

 
کاتێک دەستەواژەی (من) لە قسەکانتدا زۆر دەبێت و بوارە بە کەسی تر نادەیت یان چی کاتێک کەسێ بۆچوونی خۆی دەڵێت پێی دەبڕیت ئەوا خەڵکی لێت دووردەکەونەوە.

خۆبەزل زانین
کاتێک لەگەڵ کارمەندێکی چێشتخانە یان هاوکارێکت قسەدەکەیت کەسایەتی خۆت پیشانی خەڵکی دەدەیت، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت کە هەست دەکەیت خەڵکی بۆ خزمەتکردنی تۆ دروستکراون لات سەیرنەبێت کە خەڵکی لێت دوورکەوتنەوە.
دەنگی بەرز
دەنگی نزم و شەرم سەرنجی پیاو ڕادەکێشێت لەبەرامبەردا دەنگی بەرز پیاوت لێ دوور دەخاتەوە.
کەلەڕەقی و سوربوون لەسەر بۆچوونەکانت
پیاو دوور دەکەوێتەوە لەو ژنانەی بەبێ لەبەرچاوکردنی ڕای خەڵکی و شارەزایی و ئامۆژگاری سورە لەسەر ڕای خۆی.
مێشک بچووکی
پیاو دوور دەکەوێتەوە لەو ژنانەی هەموو قسەیەک لە دڵ دەگرن و بەرگەی گاڵتە ناگرن و واهەست دەکەن هەموو خەڵک ئیرەییان پێ دەبات.


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure