بەناوبانگترین ئابروچوونەکانی سەرۆکەکانی ئەمریکا

هەمەڕەنگ :: 20/05/2019‌ :: 1605‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

ئابڕوچوونە دوابەدواکانی دۆناڵد ترامپ یەکەمین نییە لە مێژووری ئەمریکادا و پێش ئەو چەندین سەرۆکی دیکە هەبوون.

 
تۆماس جیفرسۆن لە ساڵەکانی 1801 تاوەکو ساڵی 1809 سێیەم سەرۆکی ئەمریکابووە و گومانی ئەوە دەکرێت پەیوەندی لەگەڵ کۆیلەیەکدا هەبووبێت بەناوی سالی هیمینگ و منداڵێکی لێی هەبووبێت.

وارن هاردینگ 29یەمین سەرۆکی ئەمریکابوو و لە ساڵی 1921 تاوەکو کاتی مردنی لە ساڵی 1923 دا ئەم پۆستەی هەبووە، هاردینگ بەوە ناسراوبووە پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێکداهەبووە یەکێک لەوانەش هاوسەری هاوڕێکەیبووە و بۆ شاردنەوەی ئەم کارەی بەدەوام گەشتی گەشتیاری بۆ خۆشەویستەکەی و هاوسەرەکەی ڕێکخستووە.

ریچارد نیکسۆن سەر بە حیزبی کۆماری تاکە سەرۆکبووە پاش ئابڕووچوونەکەی (ووترگیت)دەستی لەکارکێشاوەتەوە کە لە مێژووی ئەمریکادا بە گەورەترین ئابڕوچوونی سیاسی هەژماردەکرێت.

بڕیارەکانی ڕۆناڵد ریگان دژی یەکێتی سۆڤیەت بە مێژوویی هەژماردەکرێت، بەڵام دواتر لەلایەنی سیاسیەوە شکستی هێنا پاش ئەوەی دەرکەوت دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ماوەی چەند ساڵێک ئاگاداری بازرگانی مادەی هۆشبەری هێزی ئۆپۆزیسیۆنی (کۆنترا)بووە لە نیکاراگوا.

بیل کلینتۆن بەهۆی پەیوەندیەکەی لەگەڵ (مۆنیکا لوینسکی)ئابڕوویچوو، بەڵام ئێستاش یەکێکە لە چالاکوانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا.


سەبارەت بە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بە دیاردەیەکی جیاواز هەژمار دەکرێت، چونکە وتە و کردەوەکانی تەواو پێچەوانەی شێوازە باوەکەی سیاسەتە.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure