ئەم کەسانە نابێت حەبى ئەسپرین بخۆن

تەندروستی :: 20/05/2019‌ :: 2008‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

ئەسپرین سوودێکى زۆرى هەیە بۆ کەمکردنەوەى ئازار و نەهێشتنى تووش بوون بە نەخۆشییەکانى دڵ، بەڵام خواردنى ئەسپرین بە پێی ئەم حاڵەتانەى لاى خوارەوە  زیان بە تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنێت لەوانەش:

خوێن بەربوون: ئەو کەسانەى خوێن بەربوونیان هەیە، پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنى ئەسپرین، چونکە خوێنێکى زیاتر لەدەست دەدەن و رەنگە لە ئەنجامدا گیانیان لە دەست بدەن.

کێشەى گەدە: پێویستە لەسەر ئەو کەسانەى ئازارى گەدەیان هەیە، یاخود تووشى برینی گەدە هاتوون، دوور بکەونەوە لە خواردنى ئەسپرین، چونکە مەترسى لەسەر ژیانیان دروستدەکات و برینەکان قوڵتر دەکات.

خواردنەوە کحولییەکان: خواردنەوە کحولییەکان و ئەسپرین دەبنەهۆى بەرزبوونەوەى رێژەى کحول لەناو خوێندا، بەمەش کەسەکە تووشى خوێن بەربوون دەبێت.


تەنگەنەفەسى:
ئەسپرین وا لەو کەسانە دەکات کە تووشى تەنگەنەفەسى بوون کێشەى هەناسەدانیان زیاتر بێت، چونکە بۆرى هەناسەدان گرژ دەکاتەوە.

بەرزبوونەوەى فشارى خوێن: ئەو کەسانەى فشارى خوێنیان بەرزە و ئەسپرین دەخۆن، مەترسى لەسەر ژیانیان دروستدەکات و رەنگە تووشى خوێن بەربوونى مێشک ببن.

هەستیارى: ئاگاداربە کە دواى خواردنى ئەسپرین تووشى هیچ جۆرە هەستیارییەک نەبیت، چونکە هەندێک کەس بەخواردنى تووشى جۆرە هەستیارییەک دەبن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ؛ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure