پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمرۆ

هەمەڕەنگ :: 20/05/2019‌ :: 4053‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

ئەمڕۆ ئەو کەسانەی بە رووتدا پێ دەکەنن و لە دواتەوە خەنجەرت لێ دەدەن لە شوێنی کارەکەت کێشەت بۆ دروست دەکەن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە زۆر فشار مەکەرە سەر خۆشەویستەکەت و هەلی بیرکردنەوەی بدەرێ تاوەکو بتوانن لەسەر پەیوەندیەکەتان بەردەوامبن.
گا
لە شتێک مەترسە کە هێشتا رووی نەداوە و گەشبینبە، بەڵام تا دەتوانیت تەرکیز بکەرە سەر کارەکەت چونکە چەند گۆڕانکاریەکی باش لە ژیانتدا ڕوودەدات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری درۆ و فێڵ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەکار مەهێنە و تا دەتوانیت ڕاستگۆبە.
دووانە
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی کارە بەسەرداکەوتووەکانت، رەنگە ئەمڕۆ کەمێک ڕاڕا بیت بەڵام کراوەبە و گەشبینانە بڕوانە داهاتوو، متمانە و وەفاداری لە دیارترین ناونیشانەکانی پەیوەندی سەرکەوتووە و پاڵنەرە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان پتەوبێت و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوامبێت.
قرژاڵ
کارێکی زۆرت بەسەردا کەوتووە و گۆڕانکاریەکی گەورە لە شوێنی کارەکەتدا ڕوودەدات، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت.
شێر
لە شوێنی کارەکەت رۆڵێکی گرنگت هەیە و کەسانی چواردەورت پێت سەرسامن، سەبارەت بەلایەنی سۆزداری گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و بۆچوونی نادیار و مەزاجی بەسەر خۆشەویستەکەتدا مەسەپێنە.
فەریک
لە شوێنی کارەکەت بە چی هەنگاوێک قایل نیت دژایەتی بکە، چونکە ناکرێت بە هەرەمەکی کاربکەیت و ئاگاداری کاریگەری نەرێنی هەندێ لە کەسانی ژیانت بە، سەبارەت بە لایەنی دەروونی ئەگەر راستگۆیانە دەربڕین لە ناخت بۆ خۆشەویستەکەت نەکەیت جۆرە ترسێک دروست دەبێت کە کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر ژیانتان دروست دەکات.
تەرازوو
تۆ کەسێکی کەلەڕەقیت و تاوەکو کۆتا سوریت لەسەر ئەو کارەی دەیکەیت و زۆرجار هۆشداری خەڵکی پشتگوی دەخەیت، لەسەر ئەم کارە بەردەوام مەبە تاوەکو لەکۆتایدا هیواشکاو نەبیت، تۆ کەسێکیت هەمیشە پێویستت بە خێزانەکەتە بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکەیت.
دووپشک
مەرج نیە تا ماویت بە هەمان شێوە کاربکەیت بەڵکو بیربکەرەوە و داهێنان بکە تاوەکو دڵخۆشبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداریەوە رۆژێکی تەمومژاویە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، بەڵام لەخۆتی گەورە مەکە و نەرم و نیانی بنوێنە تاوەکو بەسەر کێشەکاندا سەربکەون.
کەوان
لەبەر ئەوەی کەسێکی کراوە و ڕووخۆشیت ئەمرۆ هەواڵێکی دڵخۆشەکەر دەبیستیت، لە شوینی کارەکەت چەند بەرپرسیاریەتیەکی نوی دەخرێتە ئەستۆت بەڵام بە هەوڵدان و کات تەرخانکردن دەتوانیت بەسەریدا زاڵبیت، هەروەها رەنگە چەند کەسانێکی نوێ بێنە ژیانیەوە و دەتوانیت پشتیان پێ ببەستیت.
گیسک
هێمنانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکانی چواردەورت بکە و خۆت لە نەرێنیەکان بەدوور بگرە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە تازەگەری یان گۆرانکاری لە پەیوەندیەکەتان بکەیت.
سەتڵ
لە شوێنی کارەکەت هەوڵبدە زیاتر لەو کەسانەوە نزیکبێتەوە کە گەشبینن و لەتوانایاندایە یارمەتیت بدەن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری زیاتر گرنگی بە وردەکاریەکانی ژیانی رۆژانەی خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە بەیەکەوە چەند چالاکیەک ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانتان پتەوتر بێت.
نەهەنگ
هێچ ڕێگرێکت لەبەردەمدا نیە و بارودۆخی شوێنی کارەکەت بە شێوەیەکی ئەرینی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەتوانیت بۆ ئامانجێکی نوێ هەوڵبدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری زوو بڕیار مەدە و بارودۆخی خۆشەویستەکەت لەبەرچاو بگرە تاوەکو کێشە نەکەوێتە نێوانتانەوە.

وەرگێڕان:‌هیڤی فەرهاد
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure