داواكارییه‌كه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهان

ژینگە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 146‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ


ئانتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كات كه‌ بڕیاری "دانایانه‌" بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ساره‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش گه‌رمبوونی زه‌وییه‌.


ئانتۆنیۆ كاتێك سه‌ردانی ڤانواتو ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵێك  دوورگه‌ی بچووكه‌  له‌ زه‌ریای هێمندا، ده‌بینێت ئه‌م ناوچانه‌ گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری گه‌رمبوونی زه‌وییان له‌سه‌ر بووه‌ و هیچ شتێكیش ناكرێت له‌ باره‌یانه‌وه‌، دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌ ناچاربوون شوێنی نیشته‌جێبوونیان بگوازنه‌وه‌ و چه‌ندین كه‌سیش تووشی نه‌خۆشی كوشنده‌ بوون هه‌مووی به‌ هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی و گۆڕانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئاو و هه‌وا، ئانتۆنیۆ ده‌ڵێت:"مه‌ترسییه‌كان زۆر گه‌وره‌ن و نابێت پشتگوێ بخرێن".

ئانتۆنیۆ پاش سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ پێویستی ده‌زانێت كه‌ سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌بێت بڕیارێكی دانایانه‌ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و ناوچه‌كانی وه‌ك ڤاناوتو به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهان، چونكه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه‌ له‌ ئێستادا به‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ داده‌نرێت.

و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure