ئەسپێک بۆ ماوەی 14ساڵ بەیانیان ئەم کارە دەکات

هەمەڕەنگ :: 20/05/2019‌ :: 817‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

شتێكى سه‌یر نییه‌ ئه‌گه‌ر سه‌گێك یان پشیله‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ ببینیت، به‌ڵام سه‌یره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سپێك ببینینت.


له‌ شارى فرانكفورت له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌سپێكى سپى كه‌ له‌جۆرى ئه‌سپى عه‌ره‌بییه‌ و ناوى جێنییه‌ ماوه‌ى 14 ساڵه‌ هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ته‌نیا به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانى فرانكفورتدا ده‌ڕوات و پیاسه‌ ده‌كات.

ئه‌و ئه‌سپه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ناوى وارنه‌ر واشیدڵه‌ و ته‌مه‌نى 79 ساڵه‌، چیتر توانى سوارى نه‌ماوه‌ و به‌یانیان جێنى به‌ره‌ڵا ده‌كات و جێنى به‌هه‌مان ئه‌و رێڕه‌وه‌دا ده‌ڕوات كه‌ بۆ چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ وارنه‌ردا پیاى رۆیشتووه‌ و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ماوه‌ى 14 ساڵه‌ جێنى هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ شه‌قامه‌كانى فرانكفورتدا پیاسه‌ ده‌كات بێئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى به‌هیچ شتێك گه‌یاندبێت و ئێستا هه‌موو دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ ده‌یناسن.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
    



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure