بۆ خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ ئەم دە خۆراکە بخۆ

تەندروستی :: 19/05/2019‌ :: 3723‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خواردن بکە دەرمان و دەرمانەکەت بکە بە خۆراک، چونکە سیستەمی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی لە توانایدایە تەمەن درێژ بکاتەوە.

 
خۆراکی تەندروست ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بەو دژە ئۆکسانانەی بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگرە لە توشبوون بە شەکرە و قەڵەوی و ئاستی کۆلیسترۆل دادەبەزێنێت.
لەم بابەتەی خوارەوەدا ئەو خۆراکانەت بۆ دیاری دەکەین کە بۆ تەندروستی دڵ باشە:


برۆکۆلی
بڕۆکۆلی دەوڵەمەندە بە ریشاڵی تەندروست و فشاری خوێن دادەبەزێنێت لەئەنجامدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
چەرەس
چەرەس دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و ترشە چەوری ئۆمیگا-سێ و لە توانایدایە چەوریە بەسەرداکەوتووەکانی ناو خوێنبەرەکان کەمبکاتەوە و فشاری خوێن داببەزێنێت.
دانەوێڵە
دانەوێڵە لە توانایدایە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دابەزێنێت، هەربۆیە لەجیاتی برنجی سپی برنجی بۆر بخۆ و لەجیاتی پاستای سپی پاستای جۆ بخۆ.
سپێناخ
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و ئەگەر رۆژانە ژەمێکی لێ بخۆیت خوێنبەرەکان پاکدەکاتەوە.
زەیتی زەیتوون
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و ئۆلیک ئەسید و لەتوانایدایە ئاستی کۆلسیترۆلی زیانبەخش دەبەزێنێت.
زەردەچەوە
زەردەچەوە دژە هەوکردنێکی بەهێزی تیادایە کە چەوریە بەسەرداکەوتووەکانی ناو خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
ئەڤۆکادۆ
ئەڤۆکادۆ سودی هەیە بۆ تەندروستی لەش و لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ئی) لەتوانایدایە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش و فشاری خوێن دابەزێنێت.
ماسی چەور
ئەگەر هەفتەی دووجار ماسی چەورەکانی وەک سەلەموون و توونا و سەردین و ماکرێل بخۆیت ئاستی چەوری زیانبەخشی ناو لەش دادەبەزێت.
شوتی
شوتی فشاری خوێن دادەبەزێنێت و هەوکردنی ناو خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا چەوری سک کەم دەکاتەوە و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
سیر
دەوڵەمەندە بە چەندین ئەنزیمی بەتوانا کە خوێنبەرەکان پاکدەکاتەوە، هەروەها دەرکەوتووە ئەو کەسانەی سیر دەکەنە سیستەمی خۆراکیانەوە ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ کەمترە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure