ئەم کارانە بکەو 10 ساڵ گەنجتر دەربکەوە

تەندروستی :: 19/05/2019‌ :: 1597‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هەمیشە شێوازی ژیان کاریگەری هەیە لەسەر ڕوخساری کەسەکان، بەتایبەت ژینگە خواردن ئاوهەوا، باری دەروونی کەسەکە، ئەمەوەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە وات لێ دەکات 10 ساڵ گەنجتر دەربکەویت.

1- کەم چونە بەر تیشکی خۆر: تیشکی خۆر هۆکارێکی گرنگی ڤیتامین Dییە لە جەستەدا و پێویستە ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەت 15 خولەک خۆر بەر جەستەمان بکەوێت، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت، لەو کاتانەدا نەرۆینە بەر تیشکی خۆر کەزۆر بەتیینە، چونکە سودەی پێچەوانە دەبێتەوە و دەبێتە هۆی سوتان و تێکدانی پێستی جەستەت. 

2- گرنگی نەدان بەپێست، زۆر کەس پێستی جەستەو ڕوخساری بە شێوەیەکی لاوەکی سەیر دەکات، بەڵام گرنگترین بەشی جەستەیە کە وادەکات هەمیشە کەسەکە بە گەنجی دەرکەوێت، بۆیە بەردەوام هەوڵبدە ئەو کرێمە شێدارکەرەوانە بەکاربهێنە کە سود بە پێستت دەگەێنێت، لەگەڵ خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو. 

3- رێکخستی خەو: خەو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەواوی ئەندامانی جەستەی لەش هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری لەسەر دەروونی کەسەکان هەیە، بۆیە هەوڵ بدە هەموو شەوێک لە یەک کاتی دیاری کراودا بخەویت، بە هیچ شێوەیەک نەکەویتە دوای 12 شەو هەوڵ بدە پێش ئەو کاتە بخەویت، باشترین خەو لەنیوان 6 بۆ 8 کاتژمێرە. 

4- خواردنی سەوزەو میوە: هەمیشە سەوزەو میوە لە سەرجەم ژەمە خۆراکەکانتدا بونی هەبێت، چونکە سەوزەو میوە بەهۆی بوونی ڤیتامینێکی زۆر تێیدا و لەگەڵ ماددەی ڕیشاڵییەکان بەردەوام سود بە جەستەمان دەگەێنیت و پێویستە خۆراکییەکانی پڕدەکاتەوە. 

5- جگەرەکێشان: دەتوانیت بڵێین جگەرەکێشان  زیان بە تەواوەی ئەندامەکانی جەستە دەگەێنێت، هۆکارێکی سەرەکی زیاتر 8 جۆری جیاوازی شێرپەنجەیە لە جەستەدا، بۆیە تا دەتوانیت خۆت لە جگەرەکێشان بەدوربگرە.

6- پیسی ژینگە: پیسی ژینگە جا چ ئاو هەوابێت یاخود خاک، کاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیەو وا دەکات کە مرۆڤ خانەکانی زوتر پیربن یاخود گۆڕانکاریان بەسەردابێت، بۆیە هەمیشە هەوڵبدە زۆرترین گەشتو سەیران بکەیت بۆ ئەو ناوچانەی کە سروشت تێیاندا زاڵە. 

7- مۆبایل و لاپتۆپ: ڕۆشناییە نا سروشتیەکانی کە لە ئامێرە ئەلیکتۆنییەکانەوە دەردەچێت زیان بە پێستی مرۆڤ دەگەێنێت، لەهەمان کاتدا مرۆڤ دووچاری کەمخەوی دەکاتەوە، بۆیە تا دەتوانیت هەوڵبدە لەو ئامێرانە بەدوربیت. 

8- وەرزشکردن: پێویستە مرۆڤ لەوە دڵنیابێت کە کلیلی لەشساغی جەستەی مرۆڤ وەرزشکردنە بۆیە دەبێت ڕۆژانە وەرزشبکەین جا بۆ ماوەی 40 خولەک بێت یاخود زیاتر.

وەرگێران: سۆران نورەدین

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure