پێشبینیکارێک، لەم کاتەدا لە ئێران دەدرێت، وڵاتێک لەسەر نەخشە نامێنێت

هەمەڕەنگ :: 19/05/2019‌ :: 39553‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ 

خانمە پێشبینیکاری بەناوبانگی میسری جۆی عەیاد لەگرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووکی تایبەت بەخۆی بڵاویکردەوە، باس لەوە دەکات کە زۆر کەس نامەی ئاراستە دەکەن و پرسیاری ئەوەی لێ دەکەن کەی جەنگی ئێران ڕودەدات؟


جۆی دەڵێت: چەندین کەس ئاماژەیان بەوەداوە کە شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمریکا ڕونادات، بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە کە دوای مانگی ڕەمەزان هێرشی سەربازی دەکرێتە سەر وڵاتی ئێران، دڵنیام لە زانیارییەکانم.

جۆی دوپاتی دەکاتەوە کە لە مانگی ڕەمەزاندا هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ڕونادات، بەڵام لە مانگی حوزەیران واتا مانگی 6 هێرشی سەربازی دەکرێتە سەر ئێران، ئەو هێرشە لەلایەن خودی ئەمریکاوە ئەنجام نادرێت، بەڵکو بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتی میسر بەشدار دەبێت لە هێرشکردنە سەر ئێران، و لە مانگی تشرینی دووەمی 2019 دا جەنگی ئێران و هاوپەیمانەکانی کۆتایی دێت.

جۆی دێتە سەر باسی عێراق و دەڵێت: بەهەمان شێوە شەڕ لەنێوان حیزبەکانی عێراق روودەدات، بەڵام حزیبێکی نوێی بەهێز لە عێراقدا دروست دەبێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، لە ساڵی 2021 دا وڵاتی قەتەر لەسەر نەخشە نامێنێت، هۆکارەکەی ئاشکرا ناکات، بەڵام دەڵێت "من قەتەر لە 2021دا لە سەر نەخشە نابینم" لەهەمان کاتدا جۆی دەڵێت" بەهیچ شێوەیەک پێشبینی جەنگی جیهانی سێیەم ناکام ڕوبدات". 

وەرگێران: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure