ژنێک لەبەر هۆکارێکی سەیر یەک ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت

هەمەڕەنگ :: 18/05/2019‌ :: 858‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ شاری كینگستۆن له‌ جامایكا ژنێك بڕی 1.2 ملیۆن دۆلاری پێده‌درێت وه‌ك سوپاسێك بۆ راستگۆیی و ده‌ستپاكییه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئاكیشا گریین ژنێكی خه‌ڵكی وڵاتی جامایكای هه‌ژاره‌، كاتێك بڕێكی زۆر پاره‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ له‌ ناو ئامێرێكی پاره‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باری دارایی خراپه‌ بڕیار ده‌دات پاره‌كه‌ به‌رێت بۆ بنكه‌ی پۆلیس و كاتێك ئه‌م كاره‌ ده‌كات و ده‌ریده‌خات كه‌سێكی ڕاستگۆ و ده‌ست ڕاسته‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بڕی 1.2 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت له‌لایه‌ن (JWN Foundation) كه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازییه‌ له‌ جامایكا.

و:كێوان
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure