بۆچی خه‌ڵك ئۆتۆمبێلی به‌لاوه‌ باشتره‌ وه‌ك له‌ فڕۆكه‌؟

هەمەڕەنگ :: 19/05/2019‌ :: 261‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

هاوڵاتییه‌كی ئاسایی ئه‌مریكی به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ شه‌ش كاتژمێر ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌شته‌كه‌ی به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ فڕۆكه‌ گه‌شت نه‌كات و به‌ ئۆتۆمبێل گه‌شت بكات، به‌ پێی ئامارێك كه‌ ده‌ریده‌خات سێ له‌سه‌ر چواری هاوڵاتییانی ئه‌مریكا به‌لایانه‌وه‌ باشتره‌ به‌ ئۆتۆمبێل گه‌شت بكه‌ن وه‌ك له‌ فڕۆكه‌، ئایا هۆكاری ئه‌مه‌ چییه‌؟

ئاماره‌كه‌ دیاریكردووه‌ كه‌ له‌ نێوان دوو هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكیدا زۆرینه‌یان به‌لایانه‌وه‌ باشتره‌ به‌ ئۆتۆمبێل گه‌شت بكه‌ن و كاتێكی زیاتر بخایه‌نن وه‌ك له‌وه‌ی زووتر بگه‌ن و به‌ فڕۆكه‌ گه‌شت بكه‌ن، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان تووشی ده‌بن به‌ تایبه‌تی كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دره‌نگ ده‌كه‌ون له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان و ناچار ده‌كرێن چاوه‌ڕوانبن و بێزار ده‌بن و كاتێكیش له‌سه‌ر كورسی فڕۆكه‌كان داده‌نیشن هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌كه‌ن به‌ هۆی بچووكی كورسییه‌كان و كه‌می شوێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێل به‌لایانه‌وه‌ باشتره‌ چونكه‌ كاتێ گه‌شت ده‌كه‌ن دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش ده‌بینن و كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

و:كێوان
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure