ئەو شوێنەوارە نەفرەتیانەى لە مێژوودا دەنگیان داوەتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 772‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

زۆر کەس پێی وایە هەندێک لە بونەوەر و شوێنەوارەکان شوومن بۆ سەر مرۆڤ و چانسى باش بەدواى خۆیدا ناهێنێت، لەوبارەیەوە سایتێکى جیهانى وێنەى کۆمەڵێک لەو پارچە شوێنەوارانەى خستۆتەڕوو کە لە جێگاى گوماناوى لە گۆڕنراون و رەنگە پەیوەندییان بە نەفرەتکردنەوە هەبێت لەوانەش:

ئەو مۆمیاکراوەى تایتانیکى نوقمى دەریا کرد: ئەو مۆمیاکراوە لە سەدەى 19 یەم دۆزرایەوە و پاشان گواسترایەوە بۆ مۆزەخانەى بریتانیا، وەک باسدەکرێت ئەو مۆمیایە یەکێک بوو لەو کەلوپەڵانەى لەسەر کەشتى تایتانیک دەگواسترایەوە و رەنگە هۆکارى نوقم بوونى ئەو کەشتییە بۆ نەفرەتى ئەو مۆمیایە بگەڕێتەوە.

نەفرەتى ئەڵماسى هیوا: بە پێی چیرۆکەکان ئەو ئەڵماسە ناودارە بە هێنانى نەفرەتى بۆ مرۆڤ و چانسى خراپ وەسف دەکرێت، وەک دەووترێت ئەو ئەڵماسە لە پەرستگایەکى هیندۆسى دزراوە و هەر کەسێک ئەو ئەڵماسەى لابووە تووشى چەندین کێشە و نەخۆشى بووە و بۆ دواجاریش لە سەدەى 17 هەم بازرگانى ناودارى فڕەنسى (جان بابتیست تاڤیرینییە) ئەو ئەڵماسەى کڕیووە و پاشان تووشى تایەکى زۆر بەهێز بووە و لە ئەنجامدا گیانى لەدەستداوە.

بیرى نەفرەتى سانت ئان لە لیڤەرپوڵ: زۆر کەس لە سەدەى ناوڕاست سەردانى ئەو بیرەیان دەکرد و بە ئاوەکەى خۆیان دەشۆرد، بە بڕواى ئەوان لەو سەردەمەدا ئاوەکەى سیحری بووە و مرۆڤى لە چەندین نەخۆشى چارەسەر کردووە، بەڵام لەسەدەى 18 هەم ئاوى ئەو بیرە لەلایەن قەشەیەکەوە نەفرەتى لێکراو و هەر کەسێک لە دەوروبەرى ئەو بیرە نیشتەجێ بوایە تووشى نەفرەتییەکى زۆر دەبوو دیارترینیانیش پیاوێکى دەوڵەمەند بوو کە هەموو سەروەت و سامانەکەى لەدەستدا.

نەفرەتى گۆڕى شاهانە: لە ساڵى 1974 گرۆپێک لە زانایان کە لە چوار کەس پێکهاتبوون، گۆڕى پاشایەکى پۆڵەندییان بەناوى (کازیمێر جاجیلۆن) هەڵدایەوە و دواى سێ رۆژ دوو کەسییان گیانى لەدەستدا و دواى تێپەڕبوونى 2 مانگیش دوو کەسەکەى تریش، بەهەمان شێوە گیانیان لەدەستدا.

زوڕناى جەنگى جیهانى دووەم: پێشبینى دەکرێت کۆمەڵێک لەو زوڕنایانەى لە دار و زیو و مس دروستکراون و لەناو گۆڕەکەى تووت عەنخ ئاموون دۆزراونەتەوە، توانایەکى بەهێزیان هەیە بۆ هەڵگیرساندنى جەنگ وەک بریتانییەکان باسى لێدەکەن، یەکێک لەو ئامێرە مۆسیقیانە لە ساڵى 1939 دەنگى ژەنینەکەى لە ئێزگەى ئەو ساى ئەو وڵاتە پەخشکراوە، و دواى چەند مانگێک جەنگى جیهانى دەستى پێکردووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure