شێوه‌ی سوكان گرتنه‌كه‌ت كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 18/05/2019‌ :: 9426‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ره‌نگه‌ یه‌كێك بێت له‌ چالاكییه‌ خۆشه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ گه‌ڕان و له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزاندا لێیبخوڕیت، به‌ڵام پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین شێوه‌ی سوكان گرتنه‌كه‌ت كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كات.


1. كه‌ماڵخواز: گرتنی سوكان به‌ هه‌ردوو ده‌ست به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ وێنه‌كه‌دایه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ حه‌ز به‌ باشترین ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت كاره‌كان به‌بێ كه‌موكوڕی ئه‌نجام بده‌یت، بایه‌خ به‌ ورده‌كارییه‌كان ده‌ده‌یت و ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌ ژیاندا بۆ دروستكردوویت.

2. كوڕی سه‌رنجڕاكێش: ئه‌گه‌ر تۆ پاڵ ده‌ده‌یته‌وه‌ و به‌ ده‌سته‌ چه‌پت به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سوكانه‌كه‌ ده‌گریت، ئه‌وا تۆ كه‌سێكیت ژیانت زۆر به‌ قورسی نه‌گرتووه، كه‌مێك خۆبه‌گه‌وره‌ زانینت تێدایه‌ و گوێ به‌ شت ناده‌یت. خه‌ڵك بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روو له‌لای تۆ ده‌كه‌ن.

3. خوازیاری كه‌م و پوخت: ئه‌گه‌ر تۆ به‌ ده‌سته‌ چه‌پت لای چه‌پی سوكانه‌كه‌ ده‌گریت ئه‌وا تۆ كه‌سێكیت ژیانت زۆر به‌لاوه‌ ساده‌یه‌ و حه‌زت به‌ كار و هاوڕێی كه‌م و پوخته‌. له‌ ره‌نگه‌كانیشدا حه‌زت له‌ شتی ساده‌یه‌ نه‌ك ره‌نگاوڕه‌نگ و بریقه‌دار. به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای وا نییه‌ كه‌ ژیانت بێزاركه‌ره‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ شته‌كان زۆر زه‌ق ناكه‌یته‌وه‌.

4. سه‌ركێش: ئه‌گه‌ر تۆ وه‌كو وێنه‌كه‌ سوكان ده‌گریت، ئه‌وا كه‌سێكیت له‌وپه‌ڕی سه‌ركێشیدا و ده‌ته‌وێت چێژ له‌ هه‌موو چركه‌یه‌كی ژیانت وه‌ربگریت. حه‌زت له‌ جموجوڵ و چالاكیی سه‌ركێشانه‌یه‌ و له‌بواری خۆشه‌ویستیشدا چاونه‌ترسیت. له‌ هاوڕێكانت سه‌ركێشتریت و ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆربه‌یان پێت سه‌رسام بن.

5. سه‌رۆك: ئه‌گه‌ر تۆ به‌ هه‌ردوو ده‌ست به‌شی ژێره‌وه‌ی سوكانه‌كه‌ ده‌گریت وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌، ئه‌وا مانای وایه‌ تۆ به‌ سه‌ركرده‌یی له‌دایك بوویت و خۆت بڕیارده‌ری ژیانی خۆتیت. خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی رێنمایی رووت تێ ده‌كه‌ن. متمانه‌ت پێده‌كه‌ن، چونكه‌ تۆ خۆت متمانه‌ت به‌ خۆته‌. له‌ خۆشه‌ویستیدا ره‌نگه‌ به‌ سه‌ختی كه‌سێك بدۆزیته‌وه‌ ئه‌و توانای سه‌ركردایه‌تییه‌ی تۆ په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام كاتێت ده‌یدۆزیته‌وه‌ ده‌بینیت شایانی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یه‌.

6. پشتیوان: خه‌ڵك خۆشیان ده‌وێیت له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوان و هانده‌رێكی گه‌وره‌یت بۆ هاوڕێ و خێزانه‌كه‌ت. تۆ حه‌ز به‌ سه‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر ده‌كه‌یت و پشتیوانییان لێ ده‌كه‌یت. گوێگرێكی نایابیت و ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامۆژگاری بێنه‌ لات. پێتخۆشه‌ له‌ دواوه‌ بیت و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ به‌ خه‌ڵك بسپێریت و خۆت به‌ چێژوه‌رگرتن له‌ ژیان و هاوڕێیانت سه‌رقاڵ بكه‌یت.

7. ئاشتیخواز: ئه‌م جۆره‌ له‌ سوكان گرتن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ تۆ كه‌سێكی ئاشتیخوازیت و حه‌زت به‌وه‌ نییه‌ بچیته‌ ناو كێشه‌ و ئاژاوه‌كانه‌وه‌. ناكۆكی ناڕه‌حه‌تیت پێ ده‌به‌خشێت. ئه‌گه‌ر جاروبار ده‌نگت به‌رز بكه‌یته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌تناسن تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن، چونكه‌ تۆ ئارام و ئاشتیخوازیت. تۆ حه‌زت به‌وه‌ نییه‌ ناكۆكیی نێوان كه‌سه‌كان ببینیت ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌یان بده‌یت و به‌ شاره‌زاییه‌كانی خۆت سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت.

8. قسه‌خۆشی ناو براده‌ران: مێشكت جیاواز له‌ مێشكی هاوڕێ و خێزانه‌كه‌ت كارده‌كات و له‌ هه‌موو كاتێكدا قسه‌یه‌كی خۆش و گاڵته‌یه‌ك ده‌دۆزیته‌وه‌. حه‌ز ده‌كه‌یت ژیان به‌ گاڵته‌وه‌ به‌سه‌ر ببه‌یت. مێشكێكی داهێنه‌ر و توانای هونه‌ریت هه‌یه‌. قسه‌خۆشییه‌كه‌ت واده‌كات خه‌ڵك حه‌ز بكات له‌ ده‌ورت كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام نازانن له‌ زیره‌كیدا تۆ ده‌یانبه‌زێنیت.

9. نیگه‌ران: ئه‌گه‌ر تۆ له‌و شۆفێرانه‌یت به‌ هه‌ردوو ده‌ست به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سوكانه‌كه‌ ده‌گریت و خۆت به‌سه‌ر سوكانه‌كه‌دا ده‌ده‌یت، ئه‌وا كه‌سێكی نیگه‌رانیت. هه‌موو شتێك دوو سێ جار تاقی ده‌كه‌یته‌وه‌ ئینجا دڵنیا ده‌بیت. خۆت له‌ چالاكیی مه‌ترسیدار به‌دوور ده‌گرت و به‌ چالاكیی كه‌م چێژ قایل ده‌بیت. هاوڕێ و خێزانه‌كه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و قاوغه‌دا ده‌رت بهێنن به‌ڵام تۆ ژیانت به‌وجۆره‌ به‌دڵه‌.

10. شۆفڵ: ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام ده‌ستێكت له‌سه‌ر هۆڕینه‌كه‌یه‌ ئه‌وا تۆ كه‌سێكی ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵیت كاتت نییه‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ت بن و وه‌كو شۆفڵێك به‌ هۆڕین لێدان واده‌كه‌یت به‌رده‌مت چۆڵ بكه‌ن. له‌بری ئه‌وه‌ی خۆت به‌ خۆ لادان له‌ كێشه‌ و چاره‌سه‌ركردنییه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌یت به‌ناویدا تێده‌په‌ڕیت و وه‌كو شۆفڵ كێشه‌كانی به‌رده‌مت راده‌ماڵیت. تۆ كه‌سێكیت سووریت له‌سه‌ر كاره‌كانت و ده‌ته‌وێت كاره‌كان به‌و جۆره‌ بن كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت. ئامانجت به‌لاوه‌ گرنگه‌ و ده‌گه‌یته‌ پله‌ی به‌رز له‌ ژیاندا.

و: س ر
پێداچوونەوە: سۆران نورەدین

  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure