وێنە: خۆشەویستە راستەقینەکەی جەنگ ببینە

دراما و سینەما :: 17/05/2019‌ :: 7255‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

کوڕە ئەکتەری تورک(ئاڵپ نەڤروس) کە بە جەنگی درامای ( دەستم بگرە) لە کوردستان ناسراوە یەک جار لەگەڵ خۆشەویستە راستەقینەکەی دەرکەوت و دەنگۆی جیابوونەوەیان بڵاوبۆتەوە.

 

سایتی (خەبەر تورک) بڵاویکردۆتەوە، ئاڵپ لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ کچە ئەکتەر( باشاک پارلاک)، و بەیەکەوە لە رێستۆرانتێکی ئەستەنبوڵ بەیەکەوە بینراون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سایتە ئەو دوو ئەستێرەیەی تورکیا پێش ئەوەی پەیوەندییەکەیان بە رەسمی رابگەیەنن پێدەچێت کۆتاییان پێهێنابێت، چونکە بە توڕەیی و بە رەنگێکی تێکچوو بۆ کۆتاجار بەیەکەوە بینراون.

 

دوای ئەو دیدارە جارێکی دیکە بەیەکەوە نەبینراونەتەوە.

ئەو دوو ئەکتەرە خۆیان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure