نه‌وه‌یه‌كی دیکەی پێغه‌مبه‌ر ئاشكرابوو

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 15103‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

چه‌ند ده‌زگایه‌كی هه‌واڵیی بریتانی گه‌وره‌ وه‌ك (ده‌یلی مه‌یڵ) و (ده‌یلی ئێكسپرێس) هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایە شاژن ئیلیزابێسی دووه‌می بریتانیا نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بێت، به‌ڵام ئایا ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاسته‌؟

به‌ پێی ئه‌وه‌ی له‌ گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی (1986)ه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ شاژن ئیلیزابێس نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ و  ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار له‌ لایه‌ن هاڕۆڵد بروكسی زانا له‌ بواری بۆماوه‌زانییه‌وه‌ له‌ كتێبێكیدا بڵاوكرایه‌وه‌.

بروكس لێكی دایه‌وه‌ كه‌ ئیلیزابێس نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ له‌ ڕێی شازاده‌ زایده‌ی سیڤیل كه‌ شازاده‌یه‌كی موسڵمانی سه‌ده‌ی یانزه‌هه‌مه‌ كه‌ ئایینی خۆی گۆڕی بۆ مه‌سیحییه‌ت و هاوسه‌رگیری كرد لەگەڵ پاشا ئه‌لفۆنزۆی شه‌شه‌م كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باپیرانی شازاده‌ ئیلیزابێس.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون نییه‌ شازاده‌ زایده‌یه‌ و كه‌س دڵنیا نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بووبێت، ئێستاش عه‌بدولحامید ئه‌لعه‌ونی مێژووناسێك كه‌ وتار بۆ ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لئیسبوع) ده‌نووسێت توانیویه‌تی 43 نه‌وه‌ی پێشینه‌ی بدۆزێته‌وه‌ تا گه‌یشتووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د و ده‌ڵێت" شازاده‌ ئیلیزابێس نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر مجه‌مه‌ده‌"، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ پردێك له‌ نێوان هه‌ردوو ئاینی ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت دروست ده‌كات، به‌ڵام ده‌زگا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بریتانیا ئه‌مه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌وه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن" له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستی دانه‌نراوه‌ و ئه‌مه‌ ته‌نها هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێشه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵییانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌".


و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure