گه‌نجێك به‌بێ بوك ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامدا، هۆكاره‌كه‌ى سه‌یره‌

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1027‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

 دواڕۆژ

 

 ئاجاى باروت 27 ساڵ گه‌نجێكى هندستانه‌ ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامدا به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ بوكى تیابێت ئه‌وه‌ش هۆكارێكى سه‌یرى هه‌بووه‌. 

 

ڤیدیۆى ئه‌و ئاهه‌نگه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاردانه‌وه‌ى جیاوازى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌، ئاجاى باروت له‌ ژیانیدا زۆرترساوه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ژن نه‌هێنێت و ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام نه‌دات، بۆیه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌ناچارى ئه‌و ئاهه‌نگه‌یان بۆ كردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ى زه‌ ئیندیان ئێكسپرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.
   
 ئاجاى باروت  ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ له‌منداڵیه‌وه‌ خه‌ونى به‌وه‌وه‌ بینیوه‌ كه‌  هاوسه‌رگیری بكات و ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى گه‌وره‌ سازبدات، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه‌ كچێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ببێت به‌ هاوسه‌ری ‌و هه‌میشه‌ حه‌زیشی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ به‌شدارى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى بكات.

 كاملیش باروت مامى ئاجاى ده‌ڵێت: وه‌ك خێزانه‌كه‌ى بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نه‌دۆزینه‌وه‌ی كچێک بۆ ئه‌وه‌ى ببێـته‌ هاوسه‌رى رێگر نابێت له‌وه‌ى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى بۆ ئاجاى باروت ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه‌ ئاهه‌نگێكمان به‌بێ بوك بۆ سازدا و 800 میوانیش بانگهێشت كران و زاواش جلوبه‌رگى تایبه‌تى له‌به‌ركرد.

  ئا: هـ.ق

پ:ئەڤین

گه‌نجێك به‌بێ بوك ئاهه‌نگى هاسه‌رگیرى ئه‌نجامدا، هۆكاره‌كه‌ى سه‌یره‌  
 دواڕۆژ
  ئاجاى باروت 27 ساڵ گه‌نجێكى هندستانه‌ ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجامدا به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ بوكى تیابێت ئه‌وه‌ش هۆكارێكى سه‌یرى هه‌بووه‌ . 
ڤیدیۆى ئه‌و ئاهه‌نگه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاردانه‌وه‌ى جیاوازى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ كه‌ هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئاجاى باروت له‌ ژیانیدا زۆرترساوه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ژن نه‌هێنێت و ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى ئه‌نجام نه‌دات بۆیه‌ كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌ناچارى ئه‌و ئاهه‌نگه‌یان بۆ كردووه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ رۆژنامه‌ى زه‌ ئیندیان ئێكسپرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.
   
 ئاجاى باروت  ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌منداڵیه‌وه‌ خه‌ونى به‌وه‌وه‌ بینیوه‌ كه‌  هاوسه‌رگیری بكات و ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى گه‌وره‌ سازبدات، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه‌ كچێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ببێت به‌ هاوسه‌ری ‌وهه‌میشه‌ حه‌زیشی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ به‌شدارى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى بكات.
 كاملیش باروت مامى ئاجاى ده‌ڵێت:" وه‌ك خێزانه‌كه‌ى بیرمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نه‌دۆزینه‌وه‌ كچێم بۆ ئه‌وه‌ى ببێـته‌ هاوسه‌رى رێگر نابێت له‌وه‌ى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى بۆ ئاجاى باروت ئه‌نجام بده‌ین بۆیه‌ ئاهه‌نگێكمان به‌بێ بوك بۆ سازدا و 800 میوانیش بانگهێشت كران و زاواش جلوبه‌رگى تایبه‌تى له‌به‌ركرد.
  ئا: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure