بەم تەکنیکە سەربازە ئەمریکییەکان بە دە خولەک خەویان لێدەکەوێت

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 10521‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


كه‌م خه‌وی به‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان داده‌نرێت و زۆربه‌ی زۆرمان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنین، هۆكاره‌كانیش له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، له‌شكری ئه‌مریكا ڕێگه‌یه‌كی كاریگه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت سوود مه‌ند بیت لێی.

له‌شكری ئه‌مریكا ئه‌م ته‌كنیكه‌ی داهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سه‌ربازه‌كانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زوو خه‌ویان لێ بكه‌وێت و پشووی پێویست وه‌ربگرن، 96% فڕۆكه‌وانه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ  ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ مه‌شقییان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌كنیكه‌ و توانیویانه‌ لێی سوودمه‌ندبن.

ته‌كنیكه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌، پێش هه‌موو شتێك له‌سه‌ر لێواری جێی خه‌وتنه‌كه‌ت داده‌نیشیت و مۆبایله‌كه‌ت بێده‌نگ ده‌كه‌یت و له‌ ته‌نیشت جێی خه‌وتنه‌كه‌ت دایده‌نێیت، پاشان ده‌توانیت چه‌ند مه‌شقێك بكه‌یت و ده‌سته‌كانت بكشێنیت بۆ خواره‌وه‌ و ماسولكه‌كانی ده‌موچاوت بجوڵێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانت خاوبنه‌وه‌، به‌ هێواشی هه‌ناسه‌ بده‌ و پاڵبكه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیر له‌ هیچ مه‌كه‌ره‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا وابزانه‌ له‌ ناو به‌له‌مێكدا پاڵكه‌وتوویت و سەیری ئاسمان ده‌كه‌یت یان وابزانه‌ له‌سه‌ر جۆلانه‌یه‌كی به‌ هێواشی دێت و ده‌چێت.

و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure