بە زەردەخەنەوە پەرداخێک شەربەت دەدات بە هاوسەرەکەی دەیکوژێت

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2611‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنێكی میسری به‌ تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی دان به‌ تاوانه‌كه‌ی ده‌نێت و ده‌ڵێت "ده‌رمانخواردی كردووه‌ چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کەسێکی دیکە هەبووە".

به‌ پێی هەواڵێکی  وێبسایتی (ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم)، ژنه‌ تاوانباره‌كه‌ وتوویه‌تی كه‌ ژه‌هری كردۆته‌ په‌رداخێك شه‌ربه‌ته‌وه‌ و بردویه‌تی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشكه‌شی كردووه‌، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی و پاش چه‌ند خوله‌كێك گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.

دوای رووداوەکە ژنه‌كه‌ وا خۆی ده‌رده‌خات كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ هۆكاری سروشتی گیانی له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام كاتێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ده‌كات ئاشكرا ده‌بێت كه‌ ده‌رمانخوارد كراوه‌.

 پۆلیسی دوای ئەوەی ژنەکە دەستگیردەکات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تاوه‌كو له‌ كۆتاییدا دان به‌ تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ هه‌مووی پلانێكی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بووه‌ بۆ كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی تاوه‌كو بتوانێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێكه‌وه‌بن".

و:كێوان
پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure