دواڕۆژ
باده‌م خۆراكێكى نایابه كه پێویسته رۆژانه بخورێت، چونكه پڕه له پڕۆتین و ڤیتامین و ریشاڵ.
خواردنى باده‌م به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام مه‌ترسییه‌كانى توشبوون به شێرپه‌نجه و قه‌ڵه‌وى و شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م و نه‌خۆشى دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، چه‌ورى ناو باده‌م چه‌ورییه‌كى سوودبه‌خشه و پارێزگارى له دڵ ده‌كات.
باده‌م بڕێكى باش ڤیتامین E و مه‌گنسیۆم و مه‌نگه‌نیزى تێدایه.
خواردنى 4 ده‌نك باده‌م له رۆژێكدا ئه‌م سووده سیحراوییانهى هه‌یه:
1- ئاستى كۆلیسترۆڵ چاك ده‌كات، كۆلیسترۆڵى خراپ كه‌م ده‌كاته‌وه و كۆلیسترۆڵى به‌سوود به‌رز ده‌كاته‌وه.
2- قژ به‌هێز و بریقه‌دار ده‌كات.
3- ئه‌گه‌رى تووشبوون به نه‌خۆشى دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
4- چرچى پێست كه‌مده‌كاته‌وه به‌هۆى ڤیتامین E و مهنگهنیزهوه.
5- هه‌رسكردن باشتر ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به توێكڵوه بیخۆیت.
6- كێش داده‌به‌زێنێت. ئه‌گه‌ر له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا بیخۆیت هه‌ستى تێریهتیت پێده‌به‌خشێت.
7- چالاكییه‌كانى مێشك چاكتر ده‌كات.
پ: ن.ر