كوێستان-ی راسته‌قینه‌ كێیه‌؟

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 220‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

هێلین كله‌یر شرۆده‌ر كه‌ له‌دایكبووی شاری نیویۆڕكه‌، هه‌رگیز بیری له‌وه‌ نه‌كردبووه‌وه‌ رۆژێك روخسار و چۆنێتی گۆرانی وتن و كه‌سایه‌تییه‌ به‌نازه‌كه‌ی به‌ناوبانگی بكه‌ن. 

 

هێلین مناڵی بچووكی خێزانه‌كه‌یان بوو كه‌ له‌ باوكێكی په‌نابه‌ری ئه‌ڵمانی و دایكێكی په‌نابه‌ری ئێرله‌ندی و دوو مناڵی تر پێكهاتبوو.

هێلین حه‌زی به‌ چوونه‌ سه‌ر شانۆ ده‌كرد و یه‌كه‌م جلی سه‌ر شانۆی به‌ 3 دۆلار كڕی كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر بوو به‌لای دایكییه‌وه‌. 
له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا هێلین بوو به‌ یه‌كێك له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كان و له‌ گه‌شتی هونه‌ریدا به‌شداری ده‌كرد.
لەساڵی 1920ه‌كاندا هێلین شروده‌ر ناوی گۆڕی بۆ هێلین كه‌ین و بووه‌ گۆرانیبێژ و سه‌ماكه‌ری هۆڵی ئۆڵ جار رێڤو. 
پاشان به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریی هه‌بووه‌.
له‌ ساڵی 1927 به‌ ده‌ركه‌وتنی له‌ شانۆیه‌كی مۆسیقیدا به‌ناوی (شه‌وێك له‌ ئیسپانیا)دا ناوبانگی ده‌ركرد و له‌ 3ی ئایاری 1927 تا 12ی تشرینی دووه‌می ئه‌و ساڵه‌ 174 جار نمایشكرا. 


ئه‌و نمایشه‌ وایكرد هێلین بناسرێت و توانی به‌هۆیه‌وه‌ بگاته‌ هۆڵه‌كانی شانۆ له‌ تایمز سكوێری ناوه‌ندی نیویۆڕك.


گۆرانییه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی "ده‌مه‌وێت تۆ خۆشت بوێم"ی له‌ساڵی 1928 دا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوایی بووه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ی (بێتی بووپ)ی كاره‌كته‌ری فیلم كارتۆنی پێ ناسرا.


له‌ ساڵی 1930 دا ستۆدیۆكانی فلیشه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌گێكی گوێچكه‌ شۆڕ و روخساری هێلین كه‌ین كاره‌كته‌رێكیان به‌ناوی بێتی بووپ دروستكرد. 


ئه‌م كاره‌كته‌ره‌ كارتۆنییه‌ دواتر له‌ ساڵی 1932دا گۆڕدرا بۆ شێوه‌ی مرۆڤ و بوو به‌و كاره‌كته‌ره‌ی كه‌ دواتر له‌لای بینه‌ری كورد به‌ (كوێستان) ناسرا.


له‌ هه‌مانساڵدا هێلین داوای یاسایی تۆماركرد و داوای 250 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی كرد به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو له‌ فیلم كارتۆنه‌كه‌دا لاسایی كراوه‌ته‌وه‌. 


دوای زیاتر له‌ دوو ساڵ، دادوه‌ری ئه‌و كه‌یسه‌ داواكه‌ی هێلینی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: هێلین ناتوانێت بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌و شێوازی گۆرانی وتنه‌ی لاسایی كراوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا تایبه‌ته‌ به‌ هێلین، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ هێلین له‌و كاره‌كته‌ره‌دا به‌ نه‌مریی ماوه‌ته‌وه‌.

و: س ر
 پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure