بۆ دابەزاندنی کێش ئەم چوار خواردنە لە پارشێودا بخۆ

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 1253‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


هەندێ خۆراک هەیە پرۆسەی سوتاندنی خۆراک و چەوری خێراتر دەکات، لەم چوارچێوەیەدا ئەو خواردنانەت بۆ دیاریدەکەین کە دەتوانیت لەپارشێودا بیخۆیت و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، وەک:
چای سەوز

چای سەوز ماددەی کافیین و بۆلیفینۆل-ی تیادایە کە یارمەتی سوتاندنی چەوری دەدات، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و لەش لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.
چەرەس
چەرەس کاریگەریەکی ناڕاستەوخۆی لەسەر چەوری هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و کانزا و ڕیشاڵی خۆراکی و چەوری تەندروست کە یارمەتی تێربوون دەدات و لەش لەژەهرەکان پاکدەکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا پرۆسەی سوتاندنی خۆراک خێراتر دەکات.
بۆ ئەم مەبەستە هەوڵبدە چەرەسەکانی وەک بادەم و گوێز و فستق و سنەوبەر لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێودا بخۆیت.
قاوە
هاوشێوەی چای سەوز قاوە پرۆسەی سوتاندنی چەوری خێرا دەکات بە مەرجێک شیر یان شەکری تێ نەکرێت.
سندی
سندی بڕێکی زۆر ترشی هایدرۆکسی سیتریکی تیادایە کە ناهێڵێت شیرینی بگۆڕێت بۆ چەوری، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی تێرکەر و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.


وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure