بە ئاسانترین شێوە پەڵەی سەر ئۆتۆمبێلەکەت لێبکەرەوە

هەمەڕەنگ :: 16/05/2019‌ :: 1427‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


بۆی هەیە هەڵە لە هەر شوێنێکدا ڕووبدات تەنانەت ناو ئۆتۆمبێلەکەت، ڕەنگە خۆت یان منداڵەکەت خواردن یان خواردنەوەیەکی لەدەست بکەوێت و کوشنی ئۆتۆمبێلەکەت پیس بێت.

 
لەم بابەتەی خوارەوەدا ڕێگە چارەیەکی زۆر ئاسانت پێشکەش دەکەین بۆ پاکردنەوە و نەهێشتنی ئەم پەڵە ئەستەمانە.
ڕیقنەی باڵندە
زۆرجار ڕیقنەی باڵندە بەر بۆنیدی ئۆتۆمبێل دەکەوێت و بە ئەستەمی لێ دەبێتەوە، لەم حاڵەتەدا ئەم هەنگاوانە پەیڕەوی بکە، لەسەرەتادا ریقنەکە بەکەمێک ئاو تەڕ بکە پاشان چەند کاغەزێکی رۆژنامەی قەدکراو بکەرە سەر ڕیقنەکە، دواتر دووبارە تەڕی بکەرەوە و ماوەی 20 خولەک پێوەی بەجێ بهێڵە، لەکۆتایدا زۆر بە ئاسانی بە پەڕۆیەکی وشک بیسڕە.


پەڵەی خواردن و خواردنەوەی ناو ئۆتۆمبێل
پێویستت بە سۆدای نان و سرکەی سپی و فڵچەیەکی ددان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە لە قاپێکی بچوکدا سێ کەوچک سۆدای نان و کەمێک سرکەی سپی تێکەڵ بکە تاوەکو هەویرێکی خۆگرتووت دەست دەکەوێت، پاشان بە فڵچەیەک لە شوێنی پەڵەکەی بیخشینە و بەجێی بهیڵە تاوەکو دەخوسێت، دواتر بە گسکی کارەبایی تێکەڵە وشکبووەکە لابەرە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure